سێشەممه - 28ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئیدریس عەلى

ئیدریس عەلى عەبدولقادر، شاعیر و نووسەر، لە ساڵى 1974 لە شارى هەڵەبجە لە دایکبووە.

 خوێندنى سەرەتایى لە شارى هەڵەبجە تەواوکردووە.

 لە ساڵى 1988 بەهۆى کیمیابارانکردنى شارى هەڵەبجە لە خوێندن دابڕاوە.

 لە ساڵى 1990 لە خوێندن وەرنەگیراوەتەوە و کراوە بە سەرباز و ڕەوانەى کوێت کراوە.

 لە دواى راپەڕینى 1991 گەڕاوەتەوە شارى هەڵەبجە و دەستى بەکارى هونەرى کردووە و لەگەڵ گروپى شانۆى شارەکە رۆڵى سەرەکى لە چەند شانۆیەکدا بینیووە.

 لە سەرەتاى ساڵى 2000 دەستەى نووسەران و بەڕێوەبەرى نووسین بووە لە رۆژنامەى ئاڵاى ئازادى و گۆڤارى سەردەم و گۆڤارى گەلاوێژى نوێ.

 لە ساڵى 2000 یەکەم کتێبى خۆى بەناوى یاساى باخچەکەى ئێمە کە دیوانە شیعر بووە بەچاپ گەیاندووە.

 زیاتر لە بوارەکانى شیعر، رۆمان، گێڕانەوەى ئەدەبى، تەوەرى ڕەخنەیى و لێکۆڵینەوە دەنووسێت.

خاوەنى چەند بەرهەمێکى چاپکراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌