پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

جەلال تەقى

لە ساڵی 1939 لە شارى ‌سلێمانی له‌دایکبووه‌.

لە شارى سلێمانى قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى و ئامادەیى خوێندووە.

هەر بەمنداڵى باوکى دەمرێ و لاى ئەحمەد تەقى پوورزاى بەخێو دەکرێت.

لە تەمەنى لاوێتى دەستى بە چیرۆک نووسین کردووە.

خزمەتێکى زۆرى بوارى ئەدەب و هونەر و مێژوو و کەلەپورى کوردى کردووە.

 12 کتێبى چاپکراوى هەیە و 15 کتێبى دەستنووسیش لەدواى خۆى بەجێهێشتووە.

یه‌کێک بوو له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری فه‌رهه‌نگى تەقى، که‌ پێش له‌ چاپ دانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ کۆچی دوایى کرددوە.

ساڵى 1960 لەبەر زیرەکى و سەرکەوتنى لە خوێندنى ئامادەیى بۆ تەواوکردنى خوێندنى باڵا نێردراوە بۆ رووسیا.

لە ساڵى 1967 کۆلێجى ئەندازیارى بیناسازى لە مۆسکۆ تەواو کردووە.

ساڵى 1967 دەگەڕێتەوە بۆ عێراق و لە وەزارەتى کاروبارى باکور دادەمەزرێت.

ئەندامێکى چالاکى کۆمەڵەى خوێندکارانى کورد بووە لە ئەوروپا.

لە ناوەڕاستى ساڵانى شەستەکاندا ژیانى هاوسەرى لەگەڵ کچێکى رووسى بەناوى نینا پێکهێناوە، بەڵام بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە. بۆیە لە ساڵى 1974 جارێکی دیکە لە سلێمانى هاوسەرگیرى لەگەڵ نیعمەت ئەحمەد مەڵکەندى دەکات.

لە بوارى وەرگێڕاندا خزمەتێکى زۆرى کردووە بە تایبەتى وەرگێڕان لە ڕووسى بۆ کوردى.

جگە لە وەرگێڕان وێنەکێشێکى دەستڕەنگین بووە، بۆ کتێبەکانى خۆشى هێلکارى و وێنەکانى خۆى کێشاونى.

لە بوارى دارتاشى و ئاسنگەرى و بەرگدوریش شارەزایى هەبووە و کارى کردووە.

لە دواى راپەڕینى ساڵى 1991 رۆڵێکى بەرچاوى بینیووە و بۆ ئاوەدانکردنەوەى کوردستان و ئەنجامدانى چەندین پڕۆژە.

ساڵى 1991 لەگەڵ چەند رۆشنبیرێکى دیکە کۆمەڵەى کەلەپوور و فۆلکلۆرى کوردیان دامەزراند.

 لە ساڵى 1993 لە تەمەنی 54 ساڵی بە نەخۆشى کۆچى دوایى کرد.

ئەو کاتەى کۆچى دوایى کردووە وەک ئەندازیارێکى بیناسازى لێپسراوى بەشى تەنیکى فەرمانگەى ئەشغاڵى سلێمانى بووە.

جگە لەکارى وەرگێڕان چەند بەرهەمێکى لە نوسینى خۆى هەبووە

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌