چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

جەمال نەبەز

پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

لە سەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و دەرونزانی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.

لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە. پاشان لە شارەکانی کەرکووک، هەولێر، بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.

دوای 28 ساڵ ژیان چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە.

لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندوویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردیان دامەزراندووە.

لە ساڵی 1970-1979 لە زانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە. هەروەها یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کاژیک.

جیا لە نووسینی چەند کتێبێک، وەرگێڕانی بۆ چەندین کتێبی دیکە کردووە کە بەرهەمەکانی ویلیام شەیکسپیەر لە نێوانیاندا هەیە.

پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، له‌ته‌مه‌نی‌ 84 ساڵیدا له‌ ساڵی‌ 2018 كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

دوایین به‌رهه‌می‌ كە‌ كتێبێكی‌ 640 لاپەڕەییە، به ‌ناونیشانی‌ بیره‌وه‌ریینامه‌ی‌ ئه‌و رۆژانه‌ی‌ جاره‌كی‌ دیی ناگه‌ڕێنه‌وه‌ له ‌سلێمانی‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌