کۆی دەنگەکان
1
جەمیل رۆژبەیانی
محەممەد جەمیل مەلا ئەحمەدی گەورە كە بەجەمیل رۆژبەیانی ناسراوە ساڵی 1913 لەگوندی فرقانی سەر بەناوچەی قەرەحەسەنی شاری كەركووك لەدایك بووە.
كەسایەتییەكی روناكبیریی كوردستانەو لەبوارەكانی ئەدەبیو مێژووییو زمانەوانی خزمەتی كردووە.
لەسەردەستی باوكیو چەند زانایەكی دیكەی ئاینی دەرسە ئاینیەكانی خوێندووەو بڕوانامەی زانستی لەو بوارەدا بەدەستهێناوە.
كەسێكی كوردپەوەر بووەو لەسەرەتای ژیانی لاوییەوە تێكەلاوی ژیانی سیاسی بووەو لە حیزبەكانی هیواو پارتی دیموكراتی كوردستان خەباتی كردووەو لەشۆڕشی ئەیلوولدا وەك پێشمەرگە بەشدار بووە.
لەساڵانی 1964- 1979 لەئێران بووەو وەك نووسەرو وەرگێڕ لەبەشی كوردی رادیۆی تاران خزمەتی كردووە. ساڵی 1980 گەڕاوەتەوە بەغداو بووە بەئەندامی كارای كۆڕی زانیاری كوردو چەندین لێكۆڵینەوەی زانستی مێژووییو زمانەوانی لەگۆڤاری كۆڕدا بڵاو كردۆتەوە.
بەحوكمی شارەزایی زۆری لەزمانەكانی فارسیو توركیو عەرەبی چەندین كتێبی ناوازەی وەرگێڕاوە لەوانە شەرەفنامەی شەرەفخان، مێژووی سلێمانی ئەمین زەكی بەگ، یاداشتەكانی رەفیق حیلمیو چەندانی دیكە.
هێندە نووسینەكانی زانستیو كاریگەر بوون، رژێمی بەعس بەهەڕەشەی بۆ سەر خۆی ئەزانی، هەربۆیەش لە ساڵی 2001 لە ماڵەكەی خۆی لەشاری بەغدا لە تەمەنی 88 ساڵیدا شەهیدیان كرد.