پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

جەمیل سائیب

جەمیل سائیب چیرۆک نووسى‌ ناسراوی‌ کورد، ناوی‌ جەمیل کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ مەلا قادری‌ قەرداخە، لە ساڵی‌ 1887 لە بنەماڵەیەکی‌ ناسراوی‌ ناوچەکە لەدایک بووە.

سەرەتا خوێندنی‌ ئایینی‌ لەخوێندنگەی‌ مەلا ئامینە لە شاری‌ ھەڵەبجە خوێندووە، پێشەنگی‌ چیرۆک نووسانی‌ کوردە.

چیرۆکی‌ لەخەومای‌ لەساڵی‌ 1925دا نووسیوە، لەسەردەمی‌ شێخی‌ نەمردا رەخنەی‌ زۆری‌ لەبارودۆخەکە ھەبووە.

ساڵی‌ 1924 بوو بەسەرنووسەری‌ رۆژنامەی‌ پێشکەوتن.

لەساڵەکانی‌ بیستدا رٍۆڵێکی‌ گرنگی‌ لەبواری‌ رۆژنامەگەریدا بینیوە، بەرێوەبەری‌ خەزێنەی‌ سلێمانی‌ بووە، لەساڵی‌ 1949خانەنشین کراوە، پاشان بووە بە سەرنووسەری‌ رۆژنامەی‌ ژین کەلەپێشدا پیرەمێردی‌ خاڵی‌ دەری‌ دەکرد.

ساڵی‌ 1951 لەنەخۆشخانە لەبەغدا کۆچی‌ دوایی‌ کردووە و لەگردی‌ مامە یارە لەتەنیشت گۆڕی‌ پیرەمێرد بەخاک سپێردراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌