کۆی دەنگەکان
599
ژه‌نه‌ڕاڵی پایيز
محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به ژه‌نه‌ڕاڵی پایيز له ساڵی 1957 له‌گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایکبووه.
یه‌کێکه له شاعیر و نوسه‌ره دیاره‌کانی هه‌رێمی باشوورى کوردستان.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردووه.
له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه ده‌ستی به‌کتێب خوێندنه‌وه کردووه.
له ساڵی 1975 ده‌ستیکردووه به‌نوسینی شیعر‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی.
کۆی به‌رهه‌مه‌کانی له‌دیوانێکدا به‌ناوی له‌غوربه‌تا بڵاوکردۆته‌وه.
دوو ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌کانی وه‌رگیراوه.
له‌چوار نامه‌ی دکتۆراش وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌کارهاتووه.
شیعره‌کانی بۆچه‌ندین زمانی زیندو وه‌رگێڕدراون.
شیعره‌کانی لەلایەن چەندین هونەرمەندى کورد کراون بە گۆرانى و تابلۆى شێوەكارى.
نازناوی ژه‌نه‌ڕاڵی پایزی بۆخۆی هه‌ڵبژاردووه.
ساڵی 2019، لە تەمەنى 67 ساڵى لە شارى سلێمانى و لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناو لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا.