کۆی دەنگەکان
0
جگه‌رسۆز
محەمەد ساڵح پێندروی ناسراو به جگه‌رسوز له‌ساڵی 1968 زايينى له‌گوندی پێندرۆ، سه‌ر به‌ناوچه‌ی مزووری باڵا له باشووری كوردستان له‌دایك بووه.
نووسه‌ر و وه‌رگێره.
قوناغی بنه‌ره‌تی و ناوه‌ندی له گوندی پێندرۆ و كومه‌لگای به‌حركه ته‌واو كردووه. خانه‌ی مامۆستایانیش له ساڵی 1987 له‌هه‌ولێر.
سه‌ره‌تای نووسینی بۆ ساڵانی 1983 ده‌گه‌رێته‌وه و ده‌ستی به نووسینی شیعر كرد. یه‌كه‌م شیعری له گۆڤارى به‌یان له ساڵی1987 له به‌غداد بڵاو كرایه‌وه.
یه‌كه‌م په‌رتووكیشی له ساڵی 2003 به چاپ گه‌یاند.
محەمەد ساڵح 18 په‌رتووكی به چاپ گه‌یاندووه بێجگه له‌وه‌ش به سه‌دان بابه‌تی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه.
ئه‌و په‌رتووكانه‌ی كه به چاپی گه‌یاندون له‌بابه‌تی فره‌جو‌رن.
زوربه‌یی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ست نووسی خوین به‌ڵام 5 په‌رتووكیش له زمانی فارسی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی.