یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

3

ژیلا حوسێنی

ژیلا حوسێنی ساڵی‌ 1964 (1343ھەتاوی) لە شاری سەقز لە رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دایک بوو.

لە تەمەنێکی کەمدا ژیانی‌ هاوبه‌ش پێك دێنێ‌. سەرەڕای ئەوانەیش بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی و فەرھەنگی یەکاندا دەوری بەرچاو ئەبینێت بەتایبەت لە ئەنجومەنەکانی شاری سنە و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کونگرەی مەولەوی کوردا بەشداری چالاکانەی بوو و ھەروەھا بۆ کونگرەی فەرزانەگان کە لەشاری سنە بەڕێوە چوو روانگەی نوێخوازیانەی سوارەی ئیلخانی زادەی لە وتارێکی تێروتەسەل دا ئامادەکردبوو کە لە کاتی بەرێوەچوونی سمینارەکە جێگەی ژیلا بەگوڵ نەخشێنرا بوو بەڵام ھاوڕێکی ژیلا بەناوی کولسوومی عوسمان پوور بەچاوی فرمێسکاوییەوە وتارەکەی ژیلای پێش کەش بەبەشداربوان کرد.

ژیلا لە ساڵی‌ 1375ى ھەتاویدا ھاورێ لەگەڵ بنەماڵەکەی کەدەیانویست بچنە شاری تاران بۆ بینینی شێرکۆ بێکەس لەرێگادا تووشی کارەساتی وەرگەڕانی ماشێن دەبن و به‌ ته‌مه‌نی‌ 32ساڵی لەگەڵ کچەكه‌ی‌ بەناوی ژینۆ گیانیان لەدەست ئەدەن.

تەرمی ژیلاو کچۆڵەکەیان لە گۆڕستانی دۆزەغەرە لە رۆژھەڵاتی شاری سەقزدا لە تەنیشت باو وباپیرانی بەخاک ئەسپەردە کرا.

بەرھەمی دەسنووسی ژیلا حسەینی چیرۆک “بربادرفتە” یە کە بەزمانی فارسی نووسیویەتی و دواتر ژیلاخۆی زۆر تامەزرۆی چاپ کردنی نەبوو ھەربەوپێیە ئەوەڵین بەرھەمەکانی ژیلا بەزمانی فارسی بوون ھەتا سەرەتای ساڵەکانی 1363 و 1364ھەتاوی کە لەبەشی کوردی رادیۆ سنە لە بەرنامەیەکدا بەناوی ”ئێمەوگوێگرەکان” دەستی بەکاروتێکۆشان کرد ئەوە بەو مانایە نیە کە وا ژیلا ئاشنای ئەدەب وفەرھەنگی رەسەنی گەلەکەی نەبوو ئاشکرایە زۆربەجوانی شارەزای ھەمووبەیتە کوردی و ئاشنای زۆربەی شێعرو شێوازی شێعری شاعیرانی کورد بوو و بۆ ھەمیشەیش شانازی پێوەدەکردن و لەوبوارەیشدا قەڵەمەکەی خستەگەڕ و گەلێک بەرھەمی بەنرخی لە دووتۆی کتێب ودەفتەردا پێش کەش بەدیوەخانی وێژەو ئەدەبی کوردەواری کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌