هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

کەژاڵ ئەحمەد

کەژاڵ ئەحمەد لە ساڵى 1967 لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵا لە شارى کەرکووک لەدایکبووە.

 لەتەمەنى پێنج ساڵى لە شارى کەرکووک لەگەڵ خێزانەکەیدا هاتوونەتە شارى سلێمانى.

 لەشارى سلێمانى خوێندن و چالاکییەکانی دەستپێکردووە.

 لەسەرەتای ھەشتاکاندا چووتە رێزی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.

 لە ساڵی 1987 دەستی بەکاری شیعر کردووە وە.

 لەساڵی 1992 بووەتە ڕۆژنامەنووس و کاری لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادى کوردستانى نوێ کردووە.

 وەکو پێشکەشکار، لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات بەرنامەیەکى بەناوى لە ھەر باخەی ژنێکی پێشکەش کردووە.

 لە چەندین شار و شارۆچکەى هەرێمى کوردستان و دەرەوە کۆڕى شیعرى و سمینارى پێشکەشکردووە.

 شیعرەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، تورکی و نەرویجى.

 چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌