چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

7

کەمال مەزھەر

 کەمال مەزھەر ئەحمەد رەسوڵ، نووسەر، مێژوونووس، لێکۆلینەر و مامۆستای زانکۆیە لە ساڵی 1937 لە گوندى ئاغجەلەرى شارى کەرکووک لە دایکبووە.

 بەهۆی پیشەی باوکیەوە کە فەرمانبەر بووە لە شاری کەرکووک گواستراونەتەوە بۆ ئاغجەلەر.

 قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواووکردووە.

 لە ساڵی 1955 بەشی مێژوو لە کۆلیژی ئەدەبیاتى زانکۆی بەغدا تەواو دەکات.

 ساڵی 1959لەلایەن حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم بۆ تەواوکردنی خوێندنى باڵا لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکارى دیکە ڕەوانەی یەکێتی سۆڤیەت کراوە.

 لە ساڵی 1963 بڕوانامەی دکتۆرای لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی سەر بە ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت لە بواری مێژووی هاوچەرخی کورد وەرگرتووە.

 لە ساڵی 1969لە ئەنستیتۆتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتووە.

 لە ساڵانی 1971 تاکو 1975 سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بووە.

 لە ساڵی 1981 بووەتە مامۆستای مێژوو.

 لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەرییە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆڵینەوەکانی عەرەبی وانەی گوتووەتەوە.

 ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەنستیتۆتی کوردە لە پاریس.

 ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بووە و خزمەتێکی زۆری کردووە.

 ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کوردە.

 ئەندامى ئەنستیتۆتی کورد لە پاریسە.

چەند بەرهەمێکى هەیە بە زمانى کوردى و عەرەبى.

هه‌روه‌ها چەند بەرهەمێکى هەیە بە زمانى روسى.

پرۆفیسۆر دوکتور كه‌ماڵ مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د مێژوونووسی ناوداری كورد ساڵێ‌ 2021  پاش نەخۆشییەکی درێژخایەن لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد و کۆتایی بە ژیانی پڕ سەروەریی هات.

تەرمی ناوبراو گه‌رێندرایه‌وه‌ باشووری‌ كوردستان و لە ڕێوڕەسمێكی بە شکۆدا له‌ گۆڕستانی گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاكسپێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌