چوارشەممه - 21ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د

كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌ممه‌د له ‌ساڵی 1942 له‌ شاری سلێمانی له باشوورى كوردستان له‌دایكبووه‌.

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و بێژه‌ر بوو.

خوێندكاری به‌شی درامای فێرگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدا بووه له‌ ساڵانی‌‌ 1959 تا 1961

‌ساڵی 1965 ژیانی هاوبه‌شی‌ پێكهێناوه.

وه‌رگێڕو بێژه‌ری ڕادیۆی كوردی به‌غدا بووه‌ له ‌ساڵی 1966 تا 1982

سه‌رپه‌رشتی ڕۆژنامه‌ی هاوكاریی بووه‌ له ‌ساڵی 1970

 ڕۆژنامه‌نووسی گۆڤاری كاروان بووه‌ 1983 تا 1986

به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ 1986 خانه‌نشین كراوه‌

له‌ڕادیۆ كوردی چه‌ندین به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر، فه‌رهه‌نگ‌و رۆشنبیری‌‌و فلكلۆر كوردی‌.

خاوه‌نی یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ی هونه‌ری ته‌له‌فزیۆن بووه‌ له ‌ساڵی 1970 تا 1973 له‌به‌غدا تۆماركراوه‌ و له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووك پێشكه‌شكراوه‌.

له ‌ساڵی 1998 وڵاتی به‌جێهێشتووه‌و له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێ بووه‌ و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌و نوسین بووه‌.

كه‌مال ڕه‌ئووف نووسه‌ری‌ 14 كتێبه‌.

كه‌مال ڕه‌ئووف له ‌ساڵی 2018 به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ وڵاتی‌ هۆڵه‌ندا ماڵئاوایی كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌