پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

14

کاردۆخی

شێخ محەممەد ئەمین کاکە شێخ بەهاددین عوسمان ناسراو به کاردۆخی، شاعیر، لە ساڵی 1916 لە تەوێڵە لە دایکبووە.

لە ساڵى 1921 لە‌ تە‌مە‌نی پێنج ساڵیدا لە‌ بە‌ردە‌ستی باوکی و خاڵۆکانیدا لە‌ خانە‌قای تە‌وێڵە‌ دە‌ستى بە‌ خوێندن کردووە.

قورئان و زمانە‌کانی فارسی و عە‌رە‌بی لە‌ خانە‌قادا خوێندووە.

لە ساڵی 1925 چوەتەر بەرخوێندن.

لە‌ تەمەنى منداڵییە‌وە‌ حە‌زى لە‌ خوێندنە‌وە‌ و لە‌ بە‌رکردنی شیعر بووە‌، بە‌تایبە‌تی شیعرەکانى حاجی قادری کۆیی، کوردی و مە‌ولە‌وی ئە‌مانە‌ تا ڕادە‌یە‌کی زۆر کاریان تێ کردووە.

لە‌ ساڵی 1935 دە‌ستى بە‌ شیعر نووسین کردووە و یە‌کە‌م شیعرى بە‌ ناوی خۆشە‌ویستی وە‌تە‌ن نووسیوە‌.

نازناوى کاردۆخی بۆخۆى هەڵبژاردووە، سەبارەت بەمەش وتویەتى: "کاتێک بە‌ خوێندنە‌وە‌ی سە‌رچاوە‌ مێژووییە‌کانە‌وە‌ خە‌ریک بووم، باسیان لە‌ خێڵێک دە‌کرد بە‌ناوی کاردۆخ،‌ کە بۆ یە‌کە‌مجار لە‌ کوردستاندا نیشتە‌جێ بوون، کە‌واتە‌ کاردۆخییە‌کان باو باپیرانی ئێمە‌ن، منیش کاردۆخیم ھە‌ڵبژارد و کردمە‌ نازناوی شیعریم".

لە‌ ساڵی 1935 بە‌ مە‌بە‌ستی تە‌واو کردنی خوێندن چوەتە شاری بە‌غداد و لە‌ دار المعلمین ریفی وە‌رگیراوە.

لە حوزە‌یرانی ساڵی 1939 خوێندنى تە‌واو کردووە.

لە رۆژى 1/10/1939 بۆ یە‌کە‌م جار لە‌ تە‌وێڵە‌ دامە‌زراوە و بووە بە مامۆستا و تە‌نھا ساڵێک لە‌وێدا ماوەتەوە.

لە چەندین شوێن مامۆستا بووە، لەوانە: 10 ساڵ لە بیارە، 1 ساڵ لە‌ جافە‌ران، 2 ساڵ لە‌ عە‌بابە‌یلێ، 2 ساڵ لە‌ سلێمانی، 10 ساڵ لە‌ ھە‌ڵە‌بجە ، 6 ساڵ لە‌ بە‌غداد.

لە رۆژى 1/4/1970 دوای 31 ساڵ مامۆستایەتى خۆى داوای خانە‌نشینى کردووە و خانە‌نشین بووە.

لە ساڵی 1982 لە تەمەنى 66 ساڵى لە ‌شاری‌ سلێمانی کۆچی دوایی کردووه‌.

چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە، لەوانە:

 دیوانی سه‌یدی هه‌ورامی، دیوانی شاهۆ، دیوانی کاردۆخی

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌