هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

کەریم شارەزا

کەریم مستەفا حەماغای حەوێزیی ناسراو به کەریم شارەزا، شاعیر، لە ساڵى 1928 لە گەڕەکی هەواوان لە شارى کۆیە لە دایکبووە.

 لە ساڵی 1935 چووتە بەرخوێندن لە خوێندنگاى یەکەمی کۆیە سەرەتایى لە شارى کۆیە.

 لە ساڵى 1946 قۆناغی ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە.

 لە ساڵی 1946 چوەتە شارى بەغدا و لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە ئەعزەمیە وەرگیراوە.

 لە ساڵى 1950 لە خانەی مامۆستایان خوێندنی تەواو کردووە.

 لە رۆژى 9/10/1950 بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی یەکەمی کۆیە دامەزراوە و وانەکانی عەرەبی و کوردی گوتۆتەوە.

 دوای 11 ساڵ خزمەت، لەسەر هەڵوێستی سیاسی دوور خراوەتەوە بۆ شارى زیقار ناسریە و لە گوندێکی نزیک قەزای شەترە کراوە بە مامۆستای زمانی عەرەبی.

 لە ساڵى 1952 یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌ گۆڤاری هه‌ولێر بڵاوکردۆتەوە.

 لە رۆژى 7/12/1964 تەنسیب کراوە بۆ دواناوەندی شەیرە بۆ وتنەوەی وانەى عەرەبی لە پۆلی سێیەمی ناوەندیی دا.

 لە ساڵى 1966 جارێکى دیکە گوێزراوەتەوە بۆ مەخموور بووە بە مامۆستای خوێندنگاى سەرەتایی لە قەراج.

 لە ساڵى 1968 گوێزراوەتەوە بۆ ناو شاری هەولێر و لە خوێندنگاى سەرتایی نموونەی هەولێر کراوە بە مامۆستای کوردی و عەرەبی.

 لە دوای رێککەوتنامەی 11ی ئاداری 1970دا کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی کۆڕەکی سەرەتایی کوڕان لە هەولێر.

 لە رۆژى 31/8/1971 گوێزراوەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی قوتابخانەی هەڵگوردی سەرەتایی کوران، کە خوێندن تێیدا بەعەرەبی بووە و ئەم بەفەرمانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر خوێندنەکەی کردووە بە کوردی.

 لە دواى 20 ساڵی مامۆستایەتی و 12 ساڵیشی بەرێوەبەرایەتی خوێندنگا، خۆی خانەنشین کردووە.

 لە ساڵى 1970 لەگەڵ دامەزراندانی یەکێتی نووسەرانی کورد بووتە ئەندام تیایدا.

 لە ساڵى 1970 لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر بووە، کە لە رۆژی 3/12/1970 مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە.

 لە ساڵی 1973دا بە ئەندامی یاریدەدەری کۆری زانیاری کورد لە بەغدا هەڵبژێردراوە.

 لە ساڵى 1978 لە کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر بە سکرتێری دەستەی بەڕێوەبەر هەڵژێردراوە.

 لە ساڵى 1983 بە سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر هەلبژێردراوە.

 لە هەموو کۆنگرە و سیمیناری و میهرەجانەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد بەشداری کردووە.

 لە ساڵی 1997 دوای دامەزراندی ئەکادیمیای کوردستان بووە بە ئەندامى ئەکادیمیای کوردستان.

 لە ساڵى 1993 بە یاریدەدەری ئەکادیمیای کوردستان هەڵبژێردراوە تاکو ساڵی 2013 کاری وەرگێڕان یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.

 لە ساڵى 2015 بە هۆى نەخۆشى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە و لە مەراسیمێکى شایستە لە گۆڕستانى دەروێش خدر لە شارى کۆیە بەخاکسپێردراوە.

جگە لە چه‌ندین بەرهەمى ئەدەبی و هونەرییە چاپکراوانەی، 9 کتێبی قوتابخانەی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی ئامادەیی لەگەڵ مامۆستایانی پسپۆڕ داناوە یا وەرگێڕاوە و بە چاپ گەیشتوون.

 جگە لەسەدان و تار و لێکۆڵینەوەی تریشی لە گۆڤار و رۆژنامەکوردییەکان نووسیوە زۆر بەیان بە کوردی و هەند یکیکیشان بە زمانی عەرەبی بوون.

کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەشی لەداوای خۆی بەدەستنووس ماونەتەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌