کۆی دەنگەکان
0
ک.د. ئازاد
که‌ریم دافعی، به نازناوی شێعریی ک.د. ئازاد ساڵی 1339 له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له سه‌رده‌شت و خوێندنی ناوه‌ندی له بانه ته‌واو كردووه . بۆ خوێندنی دواناوه‌ندی چوار ساڵ له شاری میاندواو خوێندوویه‌تی. دیپلۆمی هه‌ر له میاندواو له ساڵی 1357 وه‌رگرتووه .
كارناسی ڕاوێژكاریی له زانستگای ته‌ورێز وه‌رگرتووه وبڕوانامه‌ی لیسانسی خۆی له سه‌ر كوردی سۆران نووسیوه به ناوی: "معرفی ویژگیهای فرهنگی كردان سوران".
ساڵی 1354 بۆتههۆگری شێعر و ئه‌ده‌ب و هه‌ر له‌و كاته‌وه شێعری وتووه .
ساڵی 1364 یه‌كه‌م شێعری له گۆڤاری سروه دا بڵاو كرده‌وه .پاشان له زۆربه‌ی کتێب و گۆڤاره فارسی و كوردییه‌كان دا له كوردستان، ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات شێعروبهرههمی چاپ كراوه .
پتر له 500 به‌رهه‌می شێعر و چیڕۆك وبه‌رهه‌می ده‌روون ناسی وبابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی له‌گۆڤاره‌كان و كتێبه‌كانی ئێران و جیهان دا چاپ كراوه.
36 به‌رهه‌می به شێوه‌ی كتێب هه‌یه که به هۆی گیروگرفت و بێ ده‌سه‌ڵاتی بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه.
ساڵی 1368 وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی له شاری بانه تێكۆشانی خۆیپه‌ره پێ داوه.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بانه یه‌كه‌مین ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له ناو شاره کورد نشینه‌کانی ئێران دا بووه که له‌وێدا بێجگه له کاری ئه‌ده‌بی، بۆ یه‌كه‌م جار به شیوه‌ی ڕه‌سمی و به هه‌ر دوو شێوه‌ی سۆرانی و لاتین وانه‌ی کوردی تێدا وتۆته‌وه.
بێجگه له دامه‌زراندی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی بانه، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌ن کاریکردوه و زیاتر له پێنج ساڵ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بانه بووه.
بێجگه له كاری ئه‌ده‌بی مامۆستای قوتابخانه‌شه.
چه‌ندین خه‌ڵاتی فستیڤاڵه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.