چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

کەژاڵ ئیبراهیم خدر، شاعير، لە ساڵی 1968 لەشاری قەڵادزێ لەدایک بووە.

 خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندی لەم شارەدا تەواو کردووە.

 بەهۆی ڕاگواستنی دانیشتوانی شاری قەڵادزێ و گوندەکانی دەوروبەری خۆى و خێزانەکەی کۆچدەکەن بۆ ئۆردوگای خەبات و چەند ساڵێک لەوێ نیشتەجێ دەبن.

 لە ساڵی 1987 دەستی بەنووسین کردوە و سەرەتاش بە شیعری منداڵان.

 ساڵی 1998دەستدەکات بە نوسینی شیعری سۆزداری.

 زۆربەی زۆری شیعرەکانی لە گۆڤار و رۆژنامە و سایتەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

 خاوەنی 28 دیوان و نامیلکەی شیعرییە.

 زۆربەی هۆنراوەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئەمازیخی، رووسی و ئیسپانی.

 ئەندامی دەستەی نووسەرانی کورد بوو.

 لەزۆربەی کۆڕ و فیستیڤاڵەکان بەژداری کردووە.

 چەندین جار خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشراوە.

 چوار دیوانی شیعریی چاپنەکراوی لەدواى خۆى بەجێهێشت کە هەموویان شیعری کورت و کۆپلەن.

 هەشت لە دیوانەکانی لەلایەن چەند نووسەرێکی کوردەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و چاپنەکراون.

 دوو لە هۆنراوەکانی کراون بە شانۆگەری.

 یەکێک لە دیوانەکانی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئەمازیغی.

 ساڵی 2018 لە تەمەنی 50 ساڵی دا لەسلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌