یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

لەتیف ھەڵمەت

لەتیف ھەڵمەت 1947 لە ناوچەی کەرکووک له‌دایك بووه‌. نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کوردە.

لەتیف ھەڵمەت لە ساڵی 1979 دەستی کردووە بە نووسین لە بواری منداڵاندا. یەکەم بەرھەمی “جوانترین دێ” بووە کە بڵاوی کردووەتەوە. زیاتر لە بیست دیوانە شێعری هەیە. تا ئێستە 17 بڵاوکراوەی بۆ منداڵان ھەیە. ساڵی 2006 بەرھەمەکانی کۆکراوەتە کە دەکاتە 500 لاپەڕە ھەروەھا خەڵاتی “ئاپیک”ی لەسەر دیوانی منداڵان وەرگرتووە، چەند جارێکیش خەڵاتی وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە.

بەرھەمەکان:

دیوانەکانی لەتیف ھەڵمەت بەپێی چاپی یەکەم:

خوا و شارە بچکۆلەکەمان 1970

ئامادە بوون بۆ لەدایک بوونێکی تر 1973

پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە 1977

گەردەلووولی سپی 1978

ئەو ھۆنراوەیەی کە تەواو دەبێ و تەواو نابێ 1979

ئەو نامانەی کە دایکم نایانخوێنێتەوە 1979

وشەی جوان گوڵە گوڵ 1979

سروودی ھەژاران 1983

ئەم ڕووبارە وشک ناکات 1991

گورگەکانی لەتیف ھەڵمەت 1997

دەقێکی بەڕەڵا یا مۆنتاج کردنی ڕێپۆرتاژە کاریکاتێرییەکان 2000

تەبایی و ململانێی نێوان ھاووڵاتییە ئەلکترۆنیکییەکانی کۆماری لەتیف ھەڵمەت 2001

ددانی پاشە ڕۆژ وەک ددانی جەنگ سپییە 2001

عەشقنامەی سەدەی بیست و یەک 2009

شێعری دژەشێعر یا یارییەکی کۆن و نوێ 2014

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌