چوارشەممه - 21ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

لەتیف حامد

 لەتیف حاميد ساڵی 1940 لەشاری چەمچەماڵ لەدایك بووە، لە چەمچەماڵ‌و كفری ‌و كەركووك‌و بەغدا خوێندویەتی.

لەرشتە جیاجیاكانی چیرۆك‌و شیعرو وەرگێڕاندا بەرهەمی هەیە‌و بەڵام زیاتر وەك چیرۆكنوس ناسراوە.

ئەگەرچی ئەم ئەدیبە تەنها پێنج چیرۆكی هەیە، بەڵام وەك چیرۆكنوسێكی دیار ناسراوە كە خاوەن ریبازێكی نوێ‌‌و رچەشكێن بووە لەو بوارەدا.

لەتیف حامد وەرگێڕێكی باش‌و بەسەلیقەش بووە‌و زمانەكانی كوردی‌و عەرەبی بەباشی زانیوە‌و بەشێك لە هۆنراوەكانی گۆران‌و حاجی قادری كۆیی‌و لەتیف هەڵمەتی بۆ سەر زمانی عەرەبی بەشێوازێكی جوان وەرگێڕاوە.

هەروەها چیرۆكی چەند چیرۆكنوسێكیشی بۆ سەر زمانی عەرەبی وەرگێڕاوە.

لەتیف حامید لە شۆڕشی ئەیلوولدا وەك پێشمەرگە بەشداری كردووە.

ئەم ئەدیب‌و روناكبیرە لە ساڵی 1974 لەشاری كەركووك كۆچی دوایی كرد‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌