کۆی دەنگەکان
6
مەدهۆش
محەممەد عەلی محەممەدی حاجی مستەفای قوربانی ناسراو به مەدهۆش لە ساڵی 1919 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری سلێمانی تەواوکردووە.
لەتەمەنی منداڵیدا شاگرد خەیات بووە، لەساڵی 1939 دەستی کردووە بە هۆنراوە نووسین و یەکەم هۆنراوەی لەساڵی 1940 لەرۆژنامەی "ژین"دا بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناوی "بەعەشقی تۆ بریندارم" پیرەمێردی نەمر کەمێک دەستکاری ئەم هۆنراوەی بۆ کردووە.
کێشەی ئەوین و بابەتی سۆزداری بەشێکی زۆری لەهۆنراوەکانی داگیرکردووە، دیمەنی شاخەکانی کوردستان کاریگەری هەبووەبۆ نووسینی هۆنراوەکانی، رێڕەوی دانانی هۆنراوەو پەیڕەوی شاعیر دەردەکەوێت لەسەرەتادا ویستویەتی بەشێوەی کێشی عەرز و بابەتی کلاسیکی وەک شیعرەکانی "نالی" بێتە گۆڕپانەوە چەند هەنگاوێکی سەرکەوتوانەی ناوه، توانیویەتی سامانێکی نوێ و پێویست بخاتەسەر تۆماری گەورەی هۆنراوەی کوردی، توانیویەتی هەنگاوێکی نوێ بهاوێت لەزمانی کچەکان خۆیانەوە دەربارەی خۆشەویستی و جوانی و گیروگرفتە کۆمەڵایەتیەکانیان بەدەست کۆمەڵ و نەریتی دواکەوتوی کۆمەڵەوە.
مەدهۆشی شاعیر لەژیانی خۆیدا چەندین بەرهەمی بەئەنجام گەیاندووه.
ئەم شاعیرە لە ساڵی 1994 لەشاری سلێمانی کۆچی دواییکردووە.