کۆی دەنگەکان
3
مهاباد قه‌ره‌داغی
له ساڵی 1966 له كفری له باشوورى كوردستان له دایك بووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی له‌دایكبوونی له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان بووه، به ناوی "مهاباد" ناونراوه.
له بواری میدیا، شیعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی، مافی ئافره‌تان، كاری كردووه و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له ساڵی 1978وه ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه. له ئاداری ساڵی 1980دا یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شیعری له هه‌فته‌نامه‌ی "هاوكاری" بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له 27ی نیسانی هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له سۆنگه‌ی شیعری به‌رگری، ده‌ستگیركراوه. له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ئه‌منی كفرییه‌وه بۆ به‌عقووبه و له‌وێشه‌وه بۆ زه‌عفه‌رانییه و دواتر بۆ ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا گواستراوه‌ته‌وه و له ساڵی 1981دا له دادگای سه‌وره له به‌غدا حوكمی ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا ده‌درێت.
له ساڵی 1982دا له رێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان درێژه به تێكۆشانی سیاسی ده‌دات.
له‌و رۆژگاره‌دا له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ناو شاردا به ناوی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی شیعر و نووسینه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له گۆڤاره‌كانی شاخیش به ناوی خوازراوی "هه‌تاو گه‌رمیانی، ژاڵه، به‌رده‌وام، ئاڵا" شیعر و نووسینه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له ساڵی 1984دا له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كه‌ركووك به‌شی ژمێریاری وه‌رده‌گیرێت و ساڵی 1987 ته‌واوی كردووه.
له ساڵی 1985دا یه‌كه‌مین كۆڕی شیعری له هه‌ولێر و سلێمانی پێشكه‌ش كردووه.
له ساڵی 1991یش به‌شداری له ڕاپه‌ڕیندا كردووه و هه‌مان ساڵ له كۆنگره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد.
له ساڵی 1992دا له‌گه‌ڵ مسته‌فا گه‌رمیانی شاعیر و نووسه‌ر هاوسه‌رگیری كردووه.
ساڵی 1993یش روو له سوید ده‌كات و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت.
ساڵی 1994 ده‌ست به چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كردووه، كه چه‌ندان كتیبی شیعر و چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه و ڕۆمان بوون و له سه‌رده‌می به‌عسدا له‌به‌ر سانسۆر رێی چاپكردنیان نه‌ده‌درا.
له ساڵی 1998دا به‌رنامه‌ی پانۆراما له ته‌له‌ڤزیۆنی میدیا ئاماده و پێشكه‌ش كردووه.
ساڵی 1999یش كچه تاقانه‌كه‌ی "شاكار" له دایك ده‌بێت.
له ساڵی 2001دا له‌گه‌ڵ دوو ژنی تردا شنه هیدایه‌تی و مونیره موفتیزاده، رێكخراوی پڕۆژه‌ی ژنی كورد داده‌مه‌زرێنن و داخوازینامه‌ی ژنی كورد به‌رهه‌م ده‌هێنن. له ساڵی 2003دا ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی سوید.
له رابردوودا بۆ ماوهیهكيش راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ كاروباری ئافره‌تان.
مه‌هاباد ده‌یان كتێبی له بواره‌كانی شیعر، رۆمان چیرۆك، وه‌رگێڕان، بیرهوهریو لێكۆڵینه‌وه بڵاو كردۆته‌وه.
مهاباد قه‌ره‌داغی ساڵی 2020 له ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد.
ته‌رمی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له گۆرستانی گه‌وره‌ی كه‌سنه‌زان به خاك سپێدرا.