پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مه‌حمود زامدار

مه‌حمود عه‌بدوڵڵا ناسراو به مه‌حمود زامدار شاعیر و نوسه‌ر له‌ ساڵی 1944 له‌ شاری ھه‌ولێر له‌ دایكبووه‌.

 له‌ ساڵی 1949 چویته‌ به‌ر خوێندن له‌ خوێندنگاى اربیل الاولی.

 سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنى له‌ شارى هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌.

 به‌شی كوردی كۆلێژى ئه‌ده‌بیاتى له‌ زانكۆى به‌غداد ته‌واو كردووه‌.

 له‌ سه‌ره‌تاى ساڵانى شه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدوڵڵا په‌شێو، عه‌بدولخالق سه‌رسام و مسته‌فا په‌ژار ده‌ستی به‌ شیعر نووسین كردووه‌.

 له‌ ساڵی 2011 له‌ ته‌مه‌نى 67 ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى هه‌ولێر كۆچى دوایى كردووه‌.

خاوه‌نى زياتر له 30 به‌رهه‌مى چاپكراوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌