کۆی دەنگەکان
0
مهلا عهلی
مهلا عهلی
حوسێن مەولود ئهحمهد ناسراو به مهلا عهلی لە ساڵی 1953 لە گوندی بەربەردی ناحیەی ماوەتى شارباژێڕ له دایكبووه.
له ساڵی 1958 ماڵیان گواستۆتهوه گوندی كۆپەی ناحیەی سورداش.
له ساڵی 1959 چوهته بهر خوێندن لە خوێندنگای سەرەتای چەرمەگا.
له ساڵى 1962 بههۆى سوتانی گوندەكانی ئەو ناوچەیە پۆلەكانی سەرەتایی لە سەرچنار و ماوەتو چەرمەگا تەواو دەكردووه.
له ساڵى 1972 چوهته خوێندنگەی ئامادەیی سلێمانی.
له ساڵی 1975 چوهتە زانكۆی سلێمانی و له كۆلیجی ئاداب بەشی كوردی وهرگیراوه.
له ساڵى 1977 ئهوكاتهى خوێندكارى قۆناغى دووهم بووه فهرمانی گرتنی لەلایەن رژێمی بهعس بۆ دەرچووه و بەردەستیان ناكەوێت.
له رۆژی 11/5/1977 خۆی گەیاندۆتە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
تاكو رۆژى 11/5/1977، كه ئهو رۆژه بووه پەیوەندی كردووه بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان چهندین بەرهەمی هەبووە له كورتە چیرۆك، دیوانی شیعریی كلاسیكی و نو، وەرگێڕانی كۆمەڵە چیرۆك، وەرگێڕانی پەرتووك، وەرگێڕانی هەندێ نامیلكە، شیعر، ئاخاوتنێك لەگەڵ چەند كادرێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران و چەندین بابەتی دیكه.
له ساڵى 1977 ئهكاتهى پێشمەرگه بووه كۆمەڵێك بابەتی ئەدەبی نووسیووه
له ساڵی 1977 نهیتوانیوه زۆربەی بەرهەمە ئەدەبیەكانی و ئەلبوم و وێنە و كەلوپەلەكانی دەرباز بكات كە لە بەشی ناوخۆیی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بوون، بۆیه كەوتنە بەردەستی ئەمنی سلێمانی.
له ساڵى 1977 ڕژێمی بەعس دواى گهڕانێكى زۆر بهدوایدا، لە ئەنجامی ئەو گەڕانەدا كتێبخانەكەیان لە ماڵی خۆیان لە گوندی كۆكە كەوتە بەر دەستیان، كه كتێبخانهكه وهكو كتێبخانەی كۆمەڵە بووه.
له ساڵی 1979 كاتێك لە گوندی كرژە لە شەڕێكدا بە برینداری بە دیل دهستگیركرا، بەشێك لە بەرهەم و وێنەكانی لە ئەلبوومێكی بچووكدا كەوته دەست سەربازەكان و لەناو چوون.
له ساڵى 1979 لەكاتێكا بۆ كارێكی شۆڕشگێرانە دەچێت بۆ گوندەكانی ناوچەی سورداش دوژمن پێیان دەزانێت و بەهێزێكی گەورەوە گومارۆ دەدرێن باش بەرگریەكی توند بریندار دەكرێت و لەگەڵ هاوڕێی ناوبراو بەدیلی دەستگیر دەكرێن.
بەر لەشەهیدكردنی چەندین پارچە شیعری زۆر ناوازە و جوانى له زینداندا نوسیوه، كە هەمووی دەرخەری ئەو ڕاستییە كە چەند بێباك بوە لە مەرگ و سێدارە، دیارترین. شیعر كه نوسیویهتى سێدارەیە، كەهونەرمەندی نەمر حەمە جەزا كردویهتى به گۆرانى.
زۆربەی شیعرەكانی دیوانەكهى بە ناوەرۆك گەورەیە، لە ماوەی ئەو مانگ و نیوەی كە لە ژووری بەندیخانەی قەسابخانەی موسڵدا ماوەتەوە لە چاوەڕوانی سێدارەدا نووسیویەتی، وەك دەربڕینی هەڵوێست و نەبەزینی خۆی لە ڕۆژانی چاوپێكەوتندا ناردوونیە دەرەوەی بەندیخانە.
لە ساڵى 1979 له دادگای هەئیەی خاصەی كەركوك دادگایی دەكرێت و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەردەكرێت.
لەدوای دەرچونی فەرمانی لە سێدارە دانیەوە تا رۆژی جێبەجێكردنی فەرمانەكەی كەتەنها مانگ و نیوێكی خایاندوە لە قەسابخانەكەی موصڵ لە سێدارە دراوه.
له مانگى 6/2006 لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراق روفاتی پیرۆزی لەگەڵ چل شەهیدی دیكه هێنرانەوە بۆ باوەشی نیشتیمان و دوائارامگای پیرۆزیان لە گردی ئابڵاخ بە خاك سپێردران.
له ساڵی 1982 لە شاخ بە هاوكاری چەند سەركردە و پێشمەرگەیەك و یەكێتی نووسەرانی كوردستان چاپی یەكەمی دیوانەكهی چاپكراوه.
له ساڵی 1997 دەزگای ڕاگەیاندنی خاك و چاپەمەنی زاموا چاپی دووەمى دیانهكهى چاپكرایهوه.
له ساڵی 1998 چاپی سێیەمی دیوانهكه لەسەر ئەرك و تێچوونی خێزانهكهى چاپكراوهتهوه.
له ساڵى 2020 چاپی چوارەمى دیوانهكه، لهلایهن مەڵبەندی ڕێكخستنی پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و بەشی ڕوناكبیریی چاپكراوهتهوه.
له ساڵی 2011 لقی سلێمانی یەكێتی نووسەرانی كورد شیعر و هەڵوێست دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری بهچاپ گهیاندووه.