هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مەلا مەسعود بێبەش

 مەسعود عەبدوڵڵا شەنەغەیى ناسراو به مەلا مەسعود بێبەش، شاعیر  لە ساڵی 1932 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.

 تاکو پۆڵی شەشەمی سەرەتایی خوێندویەتی و پاشان لە دائیرەی ئەشغال دامەزراوە.

 دوای چەند ساڵێک وازی لە کارى فەرمانبەرى هێناوە.

 ئیجازەی مەلایەتی لای باوکی وەرگرتووە و بووەتە مەلای مزگەوت.

 لە ساڵی 1956 بۆ یەکەم جار تەجویدی قورئانى گۆڕیوە بۆ سەر زمانی کوردی.

 لە ساڵی 1971 بەشێک لە دیوانەکەی خۆى بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵی 1984 هەندێ لە پێنج خشتەکەیەکانى بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵی 1998 لە تەمەنى 66 ساڵى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە.

 لە دیوانی باوکی شارەزای شیعر و ئەدەبیات بووە.

 لە قوتابخانەی سەید مەردان فێری مەقامات بووە.

 شیعرە داشۆرینەکانی لەسەر زارن و بە هەمان شێوەی شێخ رەزای تالەبانی، بەڵام ئەو شیعرانە بڵاو نەکراونەتەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌