یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

7

مەلای جزیری

شێخ ئەحمەدی جزیری ناسراو بە مەلای جزیری لەدایکبووی 1570 شاعیرێکی کلاسیکی کوردە کە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کورمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت.

جزیری لە گرنگترین شاعیرانی کلاسیکی کوردە و لەگەڵ ئەحمەدی خانی، فەقێ تەیران، مەلای باتە بە گرنگترین شاعیرە کۆنەکانی کورمانجی دادەنرێن. ئەو دیوانە شێعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی لێ بەجێ ماوە.

شێخ ئەحمەد ناسراو به‌ مەلای جزیری کوڕی شێخ محەممەد جزیرییە ساڵی 1570 له‌دایك بووه‌. وشەی جزیری لە ناویدا ئیشارە بە جزیرەی بۆتان دەکات.

لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بە خوێندن کردووە و پاشان چووەتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە.

بە فەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی 32 ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە، پاشان بووەتە مەلا و زۆربەی کاتی بۆ وانەوتنەوە تەرخان کردووە.

شێخ محەمەدی باوکی لە بنەماڵەیەکی شێخی بەرماڵی بووە و زۆر حەزی بە خوێندەواری کردووە.

مەلای جزیری سۆفی و لەسەر ڕێبازی نەقشبەندی بووە. وەک زانایانی سەردەمی خۆی دەربارەی لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و ئەستێرەناسی و کیمیا و فیزیک و پزیشکی خوێندەواریی ھەبووە. ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە.

مەلای جزیری ساڵی 1640 لە جزیرەی بۆتان کۆچی دوایی کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌