پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

78

مامۆستا هێمن

ھێمن محه‌ممه‌د ئه‌مین حەسەن شه‌یخولئیسلامی موکری ناسراو به مامۆستا هێمن موکریانی، شاعیر و نووسەر،  لە ساڵى 1921 لە گوندی لاچینی شاری مەھاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە.

 لە تەمەنى منداڵیدا گوێچکەى بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە.

 ئەلف ‌و بێ لای سەعیدی ناکام خوێندووە.

 باوکی بۆ درێژە دان بە خوێندن ناردویەتى بۆ خوێندنگاى سەعادەت لە شارى مەھاباد بەڵام تاکو پۆلی چواره‌مى خوێندووە.

 ئەوکاتەى چووەتە بەر خوێندن جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەزانیوەو لەو خوێندنگایەش کەس نەیتوانی بە کوردی قسە بکە، منداڵان گاڵتەیان ی پێکرددوە و پێیان وتوە کرمانج، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتنێکی گەورەى بەدەستهێناوە.

 لە وەرزى ھاوین گەڕاوەتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی وانەى خوێندووە و خۆى فێرى نووسینی خەتخۆشى کردووە.

 کاتێک باوکی بۆى دەردەکەوێت خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دینێرێت بۆ خوێندنى مەلایەتی لە خانەقای شێخی بورھان بۆ ماوەى 4 ساڵ له‌و خانه‌قایه‌ خوێندویەتى.

 له ساڵى 1938 لە ته‌مه‌نی 17 ساڵی دا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێکی خوێنده‌واری هۆشیار و له‌ وێژه‌ی کوردی و فارسی شاره‌زایه‌کی باشی په‌یدا کردووه.

 له ساڵی 1941 به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به‌ هۆنینه‌وه‌ی شیعری کردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌کانی پێش خۆی کردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی.

 لە رۆژى 16/9/1942 له‌گه‌ڵ دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. بووه‌ته ئه‌ندامی ژ. ک.

 لەو سەردەمەدا شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری بڵاوکردۆتەوە.

 لە رۆژى 22/1/1946 کاتێک که کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌ممه‌د دامه‌زرا، شیعری له‌و بۆنەیەدا خوێندۆتەوە و بووه شاعیرێکی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا.

 لە رۆژى 17/12/1936 کاتێک کۆمار‌ی کوردستان ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی دوژمنانى کۆمار ون کرد.

 کاتێک هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌ممه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده باشوورى کوردستان، تاکو باری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئاسایى بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌که‌ی خۆی و ماوه‌یه‌کیش له مه‌هاباد ژیا.

 له‌دوای ڕێککه‌وتننامه‌‌ی 11ی ئاداری 1970ماوه‌یه‌ک له به‌غدا وه‌ک په‌ناهه‌نده‌ ژیاوە.

 لە ساڵى 1979 له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران گه‌ڕاوەتەوە ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان.

 لە ساڵى 1983 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری ورمێ دامەزراندووە.

 لە ساڵى 1985 گۆڤارى سورەى وەکو گۆڤارێکى وەرزى تا ئەو رۆژەى کۆچى دوایى دەکات دەرکردووە.

 لە ساڵى 1986 لە تەمەنى 65 ساڵى لە شارى ورمێ کۆچى دوایى کردووە.

 بە چەند ساڵێک لە دواى کۆچى دوایى ماڵەکەى لە شاری مەهاباد کراوەتە مۆزەخانە و بەناوى هێمن موکریانی، بەیەکێک لە مۆزەخانە گرنگەکانی رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێرانیش ناسێنراوە.

لەگرینگترین بەرهەمەکانی: تاریک و ڕوون، شیعر،  پاشەرۆک، شیعرو پەخشان.

 ناڵه‌ی جودایی، شیعر، توحفەی موزەفەرییە، چەپکێ گوڵ و چەپکێ نەرگیز، هەواری خاڵی و دیوانى هێمن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌