چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

مامۆستا قانع

محه‌ممه‌د كابولی‌‌ ناسراو به مامۆستا قانع لە ساڵی 1898 لەگوندی ریشێنی بناری شارەزوور لەدایک بووە.

بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان دەناسرێت

ئەوکاتەى تەمەنی 40 رۆژ بووە باوکی کۆچی دوایی دەکات.

تەمەنى دەبێتە دوو ساڵ دایکیشی کۆچی دوایی دەکات.

بە ژیانێکى ناخۆش و دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی بە ژیان کردووە.

ڕۆژانێ لە ناو منداڵاندا و شەوان لەسەر تەنوور ژیانی بەسەر دەبرد.

بەبێ دایکى و باوکى لەلای خزمێکیان بەناوى ئاغا سەید حوسێنی چۆڕی لەناوچەی مەریوان گەورە بووە و هەر ئەویش لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن.

بەر لەوەی بەتەواوی فێری خوێندن و نووسین ببێت توانای شاعیرێتی تیا دەرکەوتووە و لەسەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانیدا خوی داوەتەوە شیعری ئایینی.

بە فەقێیەتی چووە بۆ شارى سلێمانی و چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە.

بەمەبەستی گەڕان بەشارەکانی کوردستان دا بۆ خوێندن چۆتە سنە، مەریوان، سابڵاخ، بۆکان، شنۆ، هەولێر، کۆیە، کەرکوک، سلێمانی و بیارە.

دوا قۆناغی خوێندنیی لە مەریوان تەواو کردووە.

بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە خولیای شیعری نیشتمانپەروەری بووە.

شیعری شۆڕشگێرانەى دژی دەرەبەگ و چەوسێنەرو ئیمپریالیزم نووسیوە.

هەمیشە دڵی لەگەڵ ئازار و ئاواتی مرۆڤی جوتیاری چەوساوەی کورددا بووە.

لەگەڵ بەسەرهات و کارەسات و راپەرین و شۆرش و دەستکەوتەکانی کورددا ژیاوە.

لەشیعرەکانیدا داوای مافەکانی ژنانی کردووە لەبوارەکانی رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا.

لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە نیشتمانی، دڵداری، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەتی و ئایینی.

لەسەرەتای پەنجاکاندا بەهاوکاری مامۆستایان عەلادین سەجادی و شوکر مستەفا توانی پێنج بەش لە شیعرەکانی بەشێوەی دیوانی جیاجیا و قەوارەی تایبەتی چاپ بکات.

لەژیانیدا گەلێ کارو پیشەی کردووە لەوانە مامۆستا، کرێکاری، مامۆستای مزگەوت، جوتیاری، ئاشەوانی و فەرمانبەرێتی.

لەکۆتایی پەنجاکاندا چەند جارێک خراوەتە بەندیخانە.

لە ساڵی 1960دا لەبەندیخانەی سلێمانی چۆنیەتی نووسینی زمانی کوردی فێری زیندانییەکان کردووە.

لە ساڵی 1963 لەگەڵ وریای کوڕیدا لەبەندیخانەی قەجەری تاراندا زیندانی ئەکرێ.

بەشێک لە بەرهەمەکانى گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوارباخی پێنجوێن، شاخی هەورامان و دەشتی گەرمیان

لە ساڵی 1965 لە گوندی لەنگە دێی‌‌ پێنجوێنی‌ باشووری‌ كوردستان كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌