چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مارف بەرزنجى

مارف عەبدولکەریم حوسێن ناسراو به شێخ مارف بەرزنجى، شاعیر و چیرۆکنووس و نووسەر، كه به به‌ شەھیدی فکر و قەڵەم ناونراوه‌ لە ساڵى 1921 لە ناوچەی قادر کەرەم له باشوورى كوردستان لە دایکبووە.

 خوێندنی سەرەتایی تا پۆلی چوارەم لە قادر کەرەم تەواو کردووە.

 خوێندنى پۆلی پێنجەم و شەشەمی سەرەتایى قۆناغی ناوەندیی لەشاری کەرکووک تەواو کردووە.

 لە ساڵى 1937 یەکەمین ھۆنراوەی نەتەوەیی نووسیوە. بەڵام لە ساڵى 1942 لە ڕۆژنامەی دەستنووسی باسەرە بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵی 1939 لەگەڵ دامەزراندنی حزبی ھیوا دەبێتە ئەندامێکی چالاکی ئەو حزببە، دواتر لە حزبی شیوعی عیراق درێژەی بەتێكۆشانی خۆی داوە.

 لە ساڵی 1940 چووەتە بەر خوێندنى ئامادەیی.

 لە ساڵی 1940 دەبێتە باوەڕ پێکراوی خوێندکارانى لە شاری کەرکووک.

 لە ساڵى 1943 دواى تەواوکردنى خوێندنى ئامادەیى بووەتە فەرمانبەر و دوای ساڵێک واز لە کارەکەى دەهێنێت.

 لە ساڵی 1944 لە کۆلیژی ماف لە بەغداد وەردەگیرێت.

 لە ساڵى 1947 وەکو سەرەتایەک یەکەمین چیرۆکى نووسیوە، بەڵام ھەوڵدانی بۆ نووسینی چیرۆک لەسەر شێوەو تەکنیکی نوێ لە ساڵی 1955 بووە.

 له‌ ساڵی 1948 بڕوانامەی مافى لە شارى بەغداد بەدەستهێناوە‌.

 لە ساڵى 1948 و 1949 کارى پارێزەری لە شارى کەرکووک دەکات.

 لە ساڵى 1950 دوای ئەوەى لەسەر ھەڵوێستی سیاسى رووبەڕووى مەترسى دەبێتەوە روودەکاتە شاخەکانی سەنگاو و قەرەداغ و شارباژێڕ و ئاوارە دەبێت و نزیکەی چوار مانگ لای شێخ مەحموودی نەمر لە داری کەلی و مانگێکیش لە سیتەک لای شێخ لەتیفی حەفید دەبێ

 له‌ ساڵی 1954 لەگەڵ مامۆستا برایم ئەحمەد وەك نوێنەرانی بەرەی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پاڵێورا بوون.

 لە ساڵى 1954 لە ھەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق، دەنگێکی یەکجار زۆر لە سلێمانی بەدەستهێناوە، بەڵام ڕژێم رێگەى نەداوە ببێتە نوێنەری گەلەکەى لە پەرلەماندا.

 لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 1955 بووەتە پارێزەری جوتیارەکانی کوردستان لە دژی خاوەن موڵکە دەسەڵاتدارەکان، بەمەش ناوناوى پارێزەری ھەژارانى پێدەبەخشرێت.

 لەدوای شۆڕشی 14ى تەممووزی 1958بووە بە سکرتێری ئاشتیخوازانی پارێزگای کەرکووک و بە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئاشتخوازانی عێراق ھەڵبژێردراوە و لەسەر دواى هاووڵاتیانى شارى کەرکووک بە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە دامەزراوە.

 له‌ ساڵی 1958 ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری شەفەق بووە كە لەشاری كەركوك دەرچووە، بەرهەمەكانی لەم گۆڤارە‌ و رۆژنامە‌ و گۆڤارەكانی تری ئەو سەردەمەدا بڵاو كردۆتەوە.

 چیرۆكى بەشێوەی تەكنیكی نوێ‌ نوسیوە ‌و خاوەنی چەندین چیرۆكی بووه‌، كە لە گۆڤارەكانی شەفەق‌ و هیوا‌و روناهی بڵاوی كردونەتەوە.

 شارەزای بواری شانۆش بووە ‌و شانۆگەریی نوسیوە‌ و رەخنە ‌و لێكۆڵینەوەشی لەو بوارەدا پێشكەش كردووە.

 لە ساڵی 1959 لەگەڵ دەستەیەک نیشتمانپەروەرانی کورد زیندانى دەکرێن و دەدرێن بە دادگای سەربازی و فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەردەکرێت.

 لەناو بەندیخانەوە وتار و ھۆنراوە و چیرۆکی ھونەریی و ڕەخنەو لێکۆڵینەوەی بەھێزی نووسیوە و لە گۆڤارە کوردییەکان بەنازناوی پشکۆ بڵاویکردۆتەوە.

 لە ساڵی 1963 فەرمانى لە سێدارەدانى لەگەڵ هاوڕێکانى جێبەجێدەکرێت و لە سێدارە دەدرێن.

 له‌ ساڵی 1993 چاپی یەكەمی بەرهەمەكانی بڵاوكرایەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌