پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

73

مەریوان ھەڵەبجەیی

مەریوان ھەڵەبجەیی له‌دایكبووی‌ 1963 له‌ باشووری‌ كوردستان.

نووسەرێکی کوردە‌و چه‌ندین كتێبی‌ نووسیوه‌‌و ساڵی 1982دا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاو كرده‌وه‌.

نووسەری کتێبی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدایه‌ کە بەناوبانگترین کتێبی ئەوەو له‌ ساڵی 2005 یەکەم چاپی بڵاوکرایەوە.

مەریوان ھەڵەبجەیی زۆری لێکرا کە بڕواتە دەرەوەی کوردستان لەبەرئەوەی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد فەتوایەکی بە مەرجی ڕاگەیاند کە مەریوان دەبێت بکوژرێت ئەگەر دەستی لەو کارە ھەڵنەگرێت و داوای لێبوردن نەکات بۆ نوسینی کتێبەکە.

مەریوان ناچاربوو کوردستان بەجێبھێڵێت دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە پارێزگاری لێبکات و بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە ھەڕەشەیان لە ژیانی کردووە و دەزگیریان بکات.

لە ئابی ساڵی 2006دا مەریوان مافی پەنابەرێتی پێدرا لە نۆرویژ.

لە کانونی یەکەمی ساڵی 2007 مەریوان بە تاوانبار لەقەڵەم درا بۆ سوکایەتی‌. دادگایەک لە ھەڵەبجە سزای دەستگیرکردنی بە مەریوان بەخشی لەبەر چەند نوسینێک کە لە کتێبەکەیدا ھاتبوون.

تا ئێستا چه‌ندین جار فه‌توای‌ كوشتنی‌ دراوه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێ‌ كراوه‌.

له‌ وڵاتی‌ نه‌رویج نیشته‌جێیه‌‌و پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌ پارێزگاری‌ لێ‌ ده‌كا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌