پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مەریوان وریا قانع

مەریوان وریا قانع، نووسەر و ڕەخنەگر، لەدایکبووی‌ ساڵی 1961 لە شاری سلێمانی.

مەریوان وریا قانع لە 1993ـەوە لە ھۆڵەندا دەژی. لە زانکۆی ئەمستردام بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستە ئینسانییەکاندا وەرگرتوە و ماوەی 10 ساڵێکیشە مامۆستای بەشی دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیھانی عەڕەبیە لە ھەمان زانکۆدا.

خاوەنی کۆمەڵێک کتێبە بە زمانی کوردیی و چەندان نوسینی ئەکادیمیشی بە زمانەکانی ھۆڵەندیی و ئینگلیزیی ھەیە.

ھەندێک لە نوسینەکانی بۆ عەرەبی و فارسیی وەرگێڕدراون.

لە دوای راپەڕینیشەوە بەشدارییەکی ھەمەلایەنەی لە گەشەدان بە فیکریی رەخنەیی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی لە کوردستاندا کردوە. بە بەردەوامییش بۆ زیاد لە رۆژنامە و گۆڤارێکی کوردیی نوسیوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌