کۆی دەنگەکان
0
میر جه‌لاده‌ت به‌درخان
میر جه‌لاده‌ت به‌درخان ناوی ته‌واوه‌تی بریتییه له‌میر جه‌لاده‌ت كوڕی ئه‌مین عالی كوڕی به‌درخان پاشایه، ساڵی 1893 له‌شاری ئیستانبوڵ له‌دایكبووه.
هه‌ر له‌پایته‌ختی ئه‌وسای ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی‌و فێرگه‌ی به‌رزی یاسای ته‌واوكردووه. پاش سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كه‌مالیزم، ئه‌مین پاشا‌و سێ كوڕی ناچاربوون بچنه میسر‌و له‌وێ نیشته‌جێبن.
جه‌لاده‌ت‌و كامه‌رانی برای چوونه ئه‌ڵمانیاو ئه‌و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌وێی به‌فێڕۆ نه‌داو خۆی فێری زمانی ئه‌ڵمانی كرد.
جه‌لاده‌ت خۆی گه‌یانده شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران‌و دوای شكستی شۆڕشه‌كه‌ش دیسانه‌وه توركیای جێهێشته‌وه.
ساڵی 1930 له‌سوریا باوكی كۆچی دوایی كرد. جه‌لاده‌ت هه‌ر له‌وێ سه‌رقاڵی ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌و گۆڤاری كوردی بوو. له 15ی ئایاردا گۆڤاری هاواری ده‌ركرد كه تـا پێنجی ته‌مموزی ساڵی 1943 به‌رده‌وامبوو. پێشتریش گۆڤاری ڕۆناهیی ده‌رده‌كرد كه هه‌فتانه بوو، جه‌لاده‌ت به‌ته‌نیا ئه‌م گۆڤاره‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد به‌نووسین‌و پیتچنین‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی.
میر جه‌لاده‌ت روناكبیرێكی به‌توانا بووه‌و زمانه‌كانی فارسی‌و توركی‌و عه‌ره‌بی‌و كوردی‌و یۆنانی‌و ئه‌ڵمانی‌و فه‌ره‌نسی‌و ئینگلیزی‌و روسی به‌باشی زانیوه. ئه‌م زانا گه‌وره‌یه خزمه‌تێكی زۆری به‌رێزمان‌و فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتوری کوردی كردووه.
كتێبێكی له‌سه‌ر رێزمانی كوردی‌و دوو فه‌رهه‌نگی كوردی‌و كوردی ـ فه‌ره‌نسی داناوه.
له‌پێشه‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌دا بووه كه پیتی لاتینی بۆ زمانی كوردی به‌كارهێناوه.
كتێبێكی له‌سه‌ر ڕێزمانی كوردی نووسیوه كه ته‌نیا به‌شێكی چاپكراوه‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی هێشتا هه‌ر ده‌ستنووسن.
جه‌لاده‌ت ئه‌مین عالی به‌درخان ساڵی 1951 له‌شام كۆچی دوایی كرد.