کۆی دەنگەکان
48
مسته‌ر كورد
ره‌حیم ره‌شیدی ناسراو به مسته‌ر كورد ساڵی 1357ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 1979ی زایینی له ئاوایی مه‌رخوز سه‌ر به شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه.
ساڵی 1375ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 1996ی زایینی بووه به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
تاكوو قۆناغی دیپلۆمی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خوێندووه‌و دواتر له ده‌ره‌وه، به تایبه‌ت له سوید‌و ئه‌مریكا درێژه‌ی به خوێندن داوه.
ساڵی 2000 رووی له توركیا كردووه‌و دواتر ساڵی 2002 چۆته وڵاتی سوید. 2006 رۆشته پاریس‌و دواتر له 2010دا له واشنگتن گیرسایه‌وه.
وه‌ك سه‌رنووسه‌ری ده‌نگوباس، پاشان وه‌كوو به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه، بێژه‌رو نووسه‌ری تیشك له پاریس كاری كردوه.
وەکو ڕۆژنامه‌وانێكی چالاک و بوێر له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه رێكه‌وتی 26ی سێپته‌مبه‌ری 2018، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له چوارچێوه‌ی كۆری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دا له نیویۆرك، ناز ناوی مسته‌ر كوردی بۆ به‌كار هێنا؛ ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ئاستی جیهانی دا به دوای خۆی دا هێنا.
له بواری سیاسی‌و رۆژنامه‌گه‌ری‌و راگه‌یاندن‌و ته‌له‌ڤزیۆن كه‌سێكی چالاكه هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌مێكی به‌پێز‌و تیژ‌و به‌هێزی هه‌یه.
ته‌مه‌ن درێژی بۆ مسته‌ركوردی ماندوونه‌ناس. هیوام به‌رده‌وامی و سڵامه‌تییه‌تی. پێم باشه كلاسێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به ڕاگه‌یه‌ندكار ده‌زانن، دابنێ