چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

مستەفا زەڵمی

دكتۆر مستەفا زەڵمی ساڵی 1924 لە گوندی زەڵمی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان لە دایك بووە‌.

ساڵی 1934 چۆتە قوتابخانەی ئایینی‌ و لەسەردەستی مامۆستایانی پسپۆڕ‌و شارەزا لە زانایانی ئایینی عێراق‌و ئێران زانستەكانی نەحو، سەرف، مونازەرە، مەنتیق، بەلاغە، ئوسولی دین، ئوسولی فیقهـ، فەلسەفە، بیركاری، فەلەكناسی خوێندووە.

پاشان ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت.

 ساڵی 1946 بڕوانامەی عالیمی لەزانستە ئیسلامییەكان بەدەستهێناوە لە ئەنجوومەنی زانستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف.

پاشان دەچێتە ناو سوپا و دەبێت بە ئیمامی سوپا و لە جەلەولا جێگیر دەبێت. موستەفا زەلمی کاریگەری گەورەی هەبووە لە شۆرشی 14ی تەموزی ساڵی 1958 و لەگەل رێكخراوی ئەفسەرە ئازادی خوازەکاندا پەیوەندی دەبەستێت.

 لە ساڵی 1965 بەكالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە یاسا لە زانكۆی بەغداد. هەروەها لەساڵی 1968 ماستەری لە شەریعە بەەدەستهێناوە لە زانكۆی بەغداد.

دواتر ڕوو دەکاتە میسر بۆ خوێندنی زیاتر و بە ژیانێکی زۆر سەخت خوێندن تەواو دەکات.

 ساڵی 1971 ماستەری وەرگرتووە لە لە فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر.

ساڵی 1973 ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە لە زانكۆی ئەزهەر‌.

 ساڵی 1975 دكتۆرای لە فیقهی بەراوردكاری بەدەستهێناوە.

 ساڵی 2004 دكتۆرای لە یاسا بەدەستهێناوە لە زانكۆی بەغدا.

 دکتۆر زەڵمی یەکێکە لە مامۆستا هەرە بەناوبانگەکانی کۆلێژەکانی یاسا لە زانکۆکانی عێراق وە لەسەردەمی مامۆستایەتیدا زۆرترین خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە، وە یەکەم مامۆستای زانکۆیە لەسەر ئاستی عێراق کە بە بڕیارێکی تایبەت فەرمانی خانەنشین نەکردنی بۆ دەرچووە تا ئەو ساتەی توانای هەبێت و ویستی هەبێت بتوانێت وەک مامۆستا بمینێتەوە.

دکتۆر زەلمی دەستێکی باڵای هەبوو لا دانانی کتێبی مەنهەجی بۆ کۆلیژی یاساکان کە 4 کتێبی وەک مەنهەج دەخوینرێت لە هەر چوار قۆناغەکەی کۆلێژی یاسا وە یەک کتێبی لە ماستەر و کتێبێکی تری لە دکتۆرا دەخوێندرێت . وە کتێبەکانی لە زانکۆکانی عێراق و ئەردەن و ئەندەنوسیا و یەمەن دەخوێندرێت.

 زیاتر لە پەنجا پەڕتووكی داندراوی هەیە لە بوارەكانی شەریعە‌و یاسا‌و، زیاتر لە چل توێژینەوەی زانستی هەیە لە بوارەكانی یاسا‌و فەلسەفە‌و فیقهـ.

سەرپەرشتیكردنی زیاتر لە 100 نامە‌و تێزی دكتۆرا‌و ماستەر لە بوارەكانی ئوسولی فیقهـ و فەلسەفە‌و یاسا‌و شەریعە.

بەشداری ژمارەیەك زۆر كۆنگرەی كردووە لە ناوەوە‌و دەرەوەی عێراق.

 دکتۆر زەلمی بەردەوام بووه لە خزمەتکردن لەبواری نووسینداو لێپرسراوی دەستەی زانستی کۆڕبەندی هزری ئیسلامی کوردستانە

لە ماوەی ژیانیدا دکتۆر موستەفا لە پای کۆشش و توانای زانستی چەندین خەڵاتی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە.

لە ساڵی 2016 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌