کۆی دەنگەکان
0
محەممەد مەولوود مەم
محەممەد مەولوود مەم ساڵی 1927 لەقەزای شەقڵاوە له باشووری كوردستان لەدایك بووە.
مەم سەرەتا خولیای دنیای شیعر بووەو بەهۆنینەوەی شیعر دەستی پێكردو دواتر زیاتر بایەخی بەچیرۆكو رۆمان دا. ساڵی 1951 یەكەم چیرۆكی بەناویبرسێتی بەهێزترە نوسی.
چیرۆكەكانی لە گۆڤارو رۆژنامەكانی وەك هیوا، رۆژی نوێ، بڵێسە، برایەتی، هەولێر، كاروان بڵاو كردۆتەوە.
چیرۆكەكانی بۆ زمانەكانی عەرەبیو ئینگلیزی تەرجەمە كراون.
مهم خاوهنی چهندین پارچه شیعرو چیرۆك و رۆمانهو ههموو ئهوانه له دوو توێی چهند كتێبێكدا چاپ كراون. محەممەد مەولوود مەم وەك رۆژنامەنوسیش خزمەتی كردووەو سەرنوسەری گۆڤاری هەولێر بووە كە شارەوانی هەولێر لە ساڵانی 1970-1972 دەریكردووە.
مەم لە دامەزراندنی لقی هەولێری یەكێتی نوسەرانی كورد رۆڵی دیاری هەبووەو ماوەیەك سەرۆكی ئەو لقە بووە.
لە ساڵی 1987 لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری بەغدا كۆچی دوایی كردو لەشاری شەقڵاوەی زێدی خۆی بەخاك سپێردرا.