کۆی دەنگەکان
0
محەممەد موکری
محەممەد موکری رۆماننوس، چیرۆكنوس و نووسەر، له ساڵی 1945 لە کەرکوک لەدایک بووە.
خوێندنی دواناوەندی تەواو کردووە.
نزیكەی نیوسەدە لە خەباتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری کورد بوو.
لەسەرەتای ژیانی گەنجیەوە خولیای جیهانی ئەدەب و نوسین بووە.
وەكو نووسەرێكی بەهەڵویست چۆتە ریزی شۆڕشی نوێ و بەچەك و قهڵهم بۆ ماوەی 9 ساڵ بەرگری لەگەلەكەی كردووە.
هەر لەشاخ بایەخى بەكاری رۆژنامەنوسی داوە و لەرۆژنامە و گۆڤارەكانی سەردەمی شۆڕشدا بەرهەمەكانی بڵاوكردۆتەوە و گۆڤاری كەلتوری لەشاخ و پەیڤینی لەشار دەركردووە كە دوو گۆڤاری سەنگین بوون.
هەر لەشاخ چەند چیرۆك و رۆمانێكی نوسیوه و بڵاویكردەوە. لەناو ئەوانەدا رۆمانی سەگوەڕ كە بەشێوازێكی رەخنەیی لەسەر شۆڕش نوسرا بوو گفتوگۆو مشتومڕی زۆری لەسەر كراو كاردنەوەی توندی لێكەوتەوە، تا ئەوکاتەی مام جەلال وەک پیاوێکی خوێندەوار و بەهەڵوێستی نێوشۆڕش هاتە دەنگ و ئاماژەی بەوە كرد كەدەبێ قەڵەم بەقەڵەم وەڵام بدرێتەوە و لە چاپەکانی دواتردا خۆی پێشەکی بۆ سەگوەڕی محەممەد موکری نووسی.
بایەخی بەشانۆ داوەو چەند شانۆگەریەكی نوسیوە لەوانە شانۆگەریی هارونە رەشید، و دادگا.
لەبواری وەرگێڕانیشدا شوێن دەستی دیار بووه و 10 شاكاری شانۆیی گەورە شانۆنوسانی جیهانی بۆ زمانی كوردی وەرگێڕاوە.
خاوهنى چهند بهرههمێكى چاپكراوه، لهوانه: سەگوەڕ، تۆڵە، هەرەس، ئەژدیها، نێچیر.
له ساڵی 2012 بە نەخۆشیی دڵ له شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردو له شاری سلێمانی بهخاكسپێردراوه.