کۆی دەنگەکان
0
محەممەد رەسوڵ هاوار
محەممەد رەسوڵ هاوار ساڵی 1924 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.
نوسەرو شاعیرو مێژوونوس بووه.
قۆناغەكانی خوێندنی لە سلێمانیو بەغدا تەواو كردووەو بەكالۆریۆسی یاسای لە زانكۆی موستەنسریە بەدەستهێناوە.
وەك فەرمانبەر لەسلێمانیو دهۆكو بەغدا خزمەتی كردووە.
مامۆستا هاوار خاوەنی بیرو باوەڕی چەپو پێشكەوتنخواز بووە.
سەرەتا بەشیعر دەستی پێكردووەو خاوەنی چەندین دەقی جوانی شیعرییەو بەشێك لەشیعرەكانی شیعری نیشتمانیو نەتەوەینو شیعری دیكەشی بۆ جوانیو ئازادیو ئاشتی هۆنیوەتەوە.
یەكەم كۆمەڵە شیعری بەناوی یادی بادینان لەساڵی 1959 بەچاپ گەیاندووە.
مامۆستا لەرۆژنامەی ژین گۆشەی هەبووەو شیعرو بەرهەمەكانی لەو رۆژنامەیەو لە گۆڤارەكانی گەلاوێژو ئازادی بڵاو كردۆتەوە.
لەدوای شۆڕشی چواردەی گەلاوێژ كتێبخانەی ئازادی لەشاری سلێمانی كردۆتەوە.
مامۆستا هاوار لەكۆتایی حەفتاكانی سەدەی رابردوو چۆتە دەرەوەی وڵاتو لە لەندەن نیشتەجێ بووەو لەوێ شێوازی نوسینو بیركردنەوەی گۆڕاوەو بایەخی بەبواری لێكۆڵینەوەی مێژوویی داوەو ئەرشیفەكانی وڵاتی بەریتانیا هەڵداوەتەوە لەرێی ئەو ئەرشیفانەوە چەند كتێبێكی لەسەر مێژووی كورد داناوە كە دیارترینیان كتێبی شێخ مەحمودی قارەمانو دەوڵەتەكەی خوارووی كوردستانە.
مامۆستا هاوار خاوەنی كۆمەڵێك كتێبی بەنرخی ئەدەبیو مێژووییە.
محەممەد رەسوڵ هاوار ساڵی 2006 لەشاری لەندەن كۆچی دوایی كردو تەرمەكەی هێنرایەوە بۆ شاری سلێمانیو لەگردی مامە یارە بەخاك سپێردرا.