چوارشەممه - 21ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

موحه‌ره‌م محه‌ممه‌د ئه‌مین

موحه‌ڕه‌م محه‌ممه‌د ئه‌مین، نوسه‌ر و روناكبیر له‌ ساڵى 1921 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌.

 خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى له‌ شه‌قڵاوه‌، رواندوز، زاخۆ و سلێمانى ته‌واو كردووه‌.

 ئه‌وكاته‌ى خوێندكار بووه‌، ئاره‌ززوى له ‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك‌ و ڕۆمان بووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌‌ش ڕێگه‌ی بۆ خۆشكردووه‌ تا ڕووبكاته‌ بواری چیرۆكنووسین.

 له‌ ساڵى 1941 له‌ كۆلێژى ماف له‌ زانكۆى به‌غداد وه‌رگیراوه‌.

 له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هاتووه‌ته‌ ناو دنیاى ئه‌ده‌ب.

 جگه‌ له‌ زمانى دایك زمانه‌كانى عه‌ره‌بی‌ و ئینگلیزی زانیوه‌.

 له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سیاسى له‌ به‌غداد زیندانى كرا و پاش ئازادكردنیشى رێى پێنه‌درا له‌وێ بخوێنێت، بۆیه‌ به‌ناچارى خۆى وه‌كو فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراندووه‌.

 له‌ ساڵى 1974 بووه‌ته‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى.

 له‌ ساڵى 1975 تاكو ساڵى 1979 بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ سكرتێرى نوسینى گۆڤارى به‌یان بووه‌.

 له‌ ساڵى 1976 خانه‌نشین بووه‌.

 ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى كورد بووه‌.

 ئه‌ندامى یه‌كێتیى نوسه‌رانى كورد بووه‌.

 ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نوسینى رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانى شه‌فه‌ق، رۆژى نوێ، سلێمانى، به‌یان، نه‌ورۆز، برایه‌تى و ژین بووه‌.

 چیرۆكه‌كانی به ‌كوردی نووسیوه ‌و هه‌ندێك چیرۆكیشی له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌گێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی كوردی، به‌تایبه‌تی چیرۆكه‌كانی گۆگۆڵ ‌‌و گۆركی دیستۆفیسكی.

 جگه‌ له‌ بابه‌تی ئه‌ده‌بی، فكریی‌، سیاسی‌ و زانستی‌، چه‌ندین وتار، نوسین‌ و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بیره‌وه‌ری له‌ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی ژین‌، ڕۆژی نوێ‌، بڵێسه‌، شه‌فه‌ق، نه‌ورۆز و به‌یاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

 له‌ ساڵى 1980 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتى ئه‌منى سلێمانى ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ دواى 8 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ زیندان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتى ئه‌منى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

خاوه‌نى چه‌ندين به‌رهه‌مى چاپكراوه.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌