پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

مووسا عەنتەر

مووسا عەنتەر لە ساڵی 1920 لە گوندی زڤینگێی پارێزگای نوسێبین لە دایکبووە.

 نووسەر و ڕۆشنبیر و تیکۆشه‌ر و رۆژنامه‌نوسی کوردە.

 به‌ ئاپۆ مووسا ناسراوە.

 بە شه‌هیدی رێگای ئازادی راده‌ربڕین داده‌نرێت له‌ باكوورى كوردستان.

 خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە نوسێبین و ئەدەنە تەواو کردووە.

 لە زانکۆی ئیستانبوڵ خوێندنى یاسای خوێندووە.

 لە سەرەتای لاوێتیەوە تێکەڵ بە کاری سیاسی و کولتووری بووە.

 سه‌رۆکی ئینستیتوی کورد له‌ ئیستەنبول بووە.

 لەگەڵ ژمارەیک هاوڕێى کۆمەڵەى هێڤىیان دەرکردووە، کە کۆمەڵەیەکى روناکبیرى و کلتورى بووە.

 لە ساڵى 1959 لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانى دەستگیر دەکرێت.

 به‌ درێژای ژیانی زیاتر لە 11 ساڵ زیندانى بووه‌.

 لەسەرەتاى ساڵى نەوەتەکان دەچێتە ریزى حزبى رەنجدەرانى گەل.

 بیرەوەرییەکانى لە ساڵى 1991 – 1992 بە دوو بەرگ چاپکراوە.

 ژیانی کراوەتە فیلمێکى سینەمایى بەناوى مووسای بێ گۆچان، لە دەرهێنانی ئایدن ئۆراکە و سێ کچ و کوڕی مووسا عەنتەر و چەند ئەکتەرێک ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە، کە کاری وێنەگرتنى فیلمەکە 4 چوار ساڵی خایەندووە.

 سەرپەرشتى چەندین رۆژنامە و گۆڤارى کردووە، لەوانە رۆژنامەى سەرچاوەى دیجلەى دەرکردووە.

 خاوەنى چەندین کتێبە دەربارەى مێژوو و ئەدەب و فلکلۆرى کوردى، لەوانە: برینى ڕەش، فەرهەنگى تورکى – کورد لە ساڵى 1967، فرات ده‌ڕێژێت مه‌ڕمه‌ڕه‌، یادگارییەکانم....هتد.

 خەڵاتێکى تایبەت بەناویەوە کراوە بەناوى خەڵاتى مووسا بۆ رۆژنامەوانى لە ساڵی ادى تیرۆکردنیدا لە پێشبڕکێیەکى تایبەتدا دەدرێتە رۆژنامەنووسێکى سەرکەوتوو.

 ساڵی 1992 لە گەڕەکى سەیران تەپە لە تەمەنی 72 ساڵی دا لە شاری دیاربەکر لە باکووری کوردستان لەلایەن چەند کەسێک تیرۆرکرا و له‌ گوندی ئاکارسوی ماردین بەخاکسپێردراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌