کۆی دەنگەکان
0
ناهیده ڕهفیق حیلمی
لە ساڵی 1928 لە شاری كەركووك له باشووری كوردستان لە دایك بووە.
نووسەر و لێكۆڵەر بوو.
ناهیدە ڕەفیق حیلمی جگە لەوەی نووسەر و لێكۆڵەرێكی بەتوانابوو، كچی سەرۆكی حیزبی هیوا مامۆستا ڕەفیق حیلمی 1898 - 1960 بوو. ناهیدە یەكێك بووە لەو ژنە دەگمەنانەی كورد كە لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی رابردوو بە مەبەستی خوێندن سەردانی ئەمریكا و زۆرێك لە وڵاتانی دنیا دەكات و چەندین زمانی زیندووی جیهانی زانیوە.
ناهیدە ڕەفیق حیلمی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بوو لە زانستی سیاسیی پەیوەندییە نێدوەڵەتییەكان و بڕوانامهی بهكالۆریۆسی له بواری جوگرافیا له زانكۆی كلاركی ئهمهریكا بهدهستهێناوه، دواتریش دبلۆمی باڵای له خزمهتگوزاری كۆمهڵایهتی له لاهای هۆڵهنده وهرگرتووه. ئەو خاتوونە، نووسەر و لێكۆڵەر بووە و چەندین چالاكیی سیاسی لە قۆناغە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.
بێجگە لە كوردیی، زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبیی بە باشیی زانیوە و چەندنین كتێبی لە بوارەكانی سیاسەت، مێژوو و گژوگیادا نووسیوە لە ساڵی 1938 ماڵیان بۆ بەغدا گواستراوەتەوە.
نووسەر و لێكۆڵەر ناهیدە ڕەفیق حیلمی ساڵی 2019 لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.