هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

611

ناهید حوسێنی

ناهید حوسێنی كچی‌ مێهران 1967 بەرانبەر به 1346ی هەتاوی لە گوندی دۆزەغدەرە سەر بە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.

ناهید حوسێنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی خوێندووە، لەو تەمەنەوە دەستی بە نووسینی یەکەمین ئەزموونە ساکارە شیعرییەکانی کردووە.

جگە لەنووسین و بڵاوکردنەوەی  شیعر و چیرۆک چەند کتێبێکی وەرگێڕاوە، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، بڕوانامەی "پرێس ناو"ی هۆڵەندی هەیە لە بواری ڕۆژنامەوانی، ڕاوێژکاری دەزگای چاپ و پەخشی "موکوریانی"نە بۆ چاپی کتێب، ئەندامی ڕێکخراوی ی (PEN)ی جیهانییە، دەستەی دامەزرێنەری (PEN)ی ڕۆژهەڵاتە.

بەرپرسی ڕێکخراوی ناحکوومی "شەبەنگی ڕۆژهەڵات"ە کە لە بواری دیموکرسی و مافی مرۆڤدا چالاکی دەکات.

دەیان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە، خەڵاتی "سەید برایم" بۆ ئەدەب و هونەر و کەسایەتیی ساڵی 2009ی شاری کۆیە و خەڵاتی "نازم حیکمەت" لە فستیڤاڵی شیعر ئه‌سته‌نبوڵ لە وڵاتی تورکیا لەگەڵ چەندان خەڵاتی تر.

ئەندامی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و ماوه‌یه‌كیش ئه‌ندامی‌ کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات‌و بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی ئه‌و حیزبه‌ بووه‌.

کۆمەڵێک کۆڕی شیعری لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بەڕێوە بردووە.

خاوه‌نی‌ چه‌ندین به‌رهه‌مه‌ وه‌كوو: باڵندەکانی گیرفانی تاڤگە، شەوێک بە شەیتان رە، کۆمەڵە شێعری هێڵکاری لە سەر شەوی گرانازی مووسەوی لە فارسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی‌، شانۆنامەی قرپۆقی ناوی ئاوێ و چەند کورتە چیرۆک.

له‌ وڵاتی‌ سوید نیشته‌جێیه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌