یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

3

نالی

خدر ئەحمەد شاوەیس ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو به نالی لە گوندی خاک و خۆڵ، لە دەشتی شارەزوور له باشوورى كوردستان ھاتوەتە دنیاوە.

 تاکو ئێستاکە ساڵى لە دایکبوونى نەزانراوە، هەندێک لە نووسەران واى بۆ دەچن لە ساڵى 1800 لە دایکبووبێت و هەندێکى دیکەش ساڵى 1797 دەکەن بە ساڵى لە دایکبوونى.

 بە بەردی بناغە و دامەزرێنەری قوتابخانەی شیعری بابان دادەنرێت.

 لە یەکەمین و بەناوبانگترین شاعیرانی شێوەزاری کوردیی ناوەندییە.

 لە تەمەنی منداڵیدا نراوەتە بەر خوێندن لە حوجرە و زمانى فارسی و قورئانی خوێندووە.

 زمانەکانى کوردی، فارسی، تورکی و عەرەبی زانیوە.

 لەگەڵ ھەر دوو میری بابانی سەردەمى ژیانی خۆی، سلێمان پاشا و ئەحمەد پاشای کوڕی سلێمان پاشا پەیوەندییەکی زۆر تایبەتی هەبووە. ئەم پەیوەندییەش لە زۆرێک لە شیعرەکانی نالیدا ڕەنگی داوەتەوە.

 لە تەمەنى 25 ساڵی کوردستانى جێهێشتووە و چووەتە حەج.

 لە ساڵی 1850 چۆتە شام و تا کۆتایی ساڵی 1854 لەوێ ماوەتەوە.

 لە ساڵى 1856 چوەتە ئەستەمبۆڵ و تا کۆتایى ژیانى لەوێ ژیاوە.

ئەگەرچی زۆربەی شیعرەکانی بە کوردی نوسیووە، بەڵام وشەی فارسی و عەرەبی لە شیعرەکانیدا دەبینرێت، ئەویش بەهۆى لە سەرەتای سەدەى نۆزدەهەمدا ژیاوە، لەو سەردەمەدا زمانی باوی ئەدەبی بریتی بووە لە زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی، چونکە کورردستان یان سەر بە ئیمراتۆریەتی عوسمانی یان ئێران بووە و زمانی رەسمی فارسی یان تورکی بووە، جگە لەوەش زمانی عەرەبی زمانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووە.

جیاوازى هەیە لە ساڵى کۆچى، هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن لە ساڵى 1855 کۆچى دوایى کردبێت، هەندێکى دیکەش ساڵ 1856 یان بە ساڵى کۆچى بۆ دیاریکردووە، کە لە شارى ئەستەمبۆڵ کۆچى دوایى کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌