شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

ناری

مەلا كاكە حەمە كوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری لەساڵی 1874 دا لە گوندی كیكن لە ناوچەی مەریواندا هاتۆتە دنیاوە.

 شاعیرێكی كورد خەڵكی ناوچەی مەریوان بووە.

 لەتەمەنی شەش ساڵیدا لای باوكی دەستی بەخوێندن كردووە، قورئان و پەڕتووكە وردەڵەكانی تەواوكردووە، ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان، سنە، پێنجوێن، سلێمانی، بانە، سابڵاغ، وان، باشقەڵا، هەولێر و ڕەواندز گەڕاوە. لە ڕەواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی 1879 وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ كیكن.

پاشان بە داوای حسێن بەگ مالكی بێلوو چووە گوندی بێلووی نزیك بە مەریوان و بە دەرس وتنەوەوە خەریك بوە تا ساڵی 1944 كۆچی دوایی كردووە و هەر لە بێلوو بەخاك سپێردراوە.

ناری لە ئەو كەسانەیە لەگەڵ ئەوەدا كە هۆنراوەی ئایینی و غەرامیی هەیە، گەلێك هۆنراوەی نیشتمانیشی هەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌