سێشەممه - 28ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

نەسرین فەخری

نەسرین محەممەد فەخری عەبدولعەزیز سابوونچی ناسراو به‌ نەسرین فەخری لە ساڵی 1937دا لە سلێمانی لەدایك بووە.

نووسەر و شاعیر بووە.

گرنگییەكی زۆری بە بواری فۆلكلۆری كوردی داوە، وەكوو ئافرەتێكی كورد، لە 1958وە لە كۆڕ و كۆبوونەوە و كۆنفرانسەكانی نووسەرانی كورددا ئەركی خزمەتگوزاری لە ئەستۆی خۆیدا جێبەجێ كردووە و لە 1959دا بە پلەی شەرەف بەكالۆریۆسی لە ئەدەب و زمانی عەرەبی لە زانكۆی بەغدا وەرگرتووە.

لە ئاداری 1960دا بۆ خوێندنی باڵا چۆتە زانكۆی گیرۆف لە باكۆ، لە یەكێتیی سۆڤیەت وەرگیراوە و دكتۆرای وەرگرتووە.

لە بواری زمانەوانیدا، نامەی دكتۆراكەی لەسەر زمانی كوردییە بە هەردوو شێوەكەی، كە لەسەری نووسراوە: یەكەم دكتۆرانامەیە لە جیهاندا لەسەر بناغەی هەردوو شێوە سەرەكییەكەدا.

پاشان گەڕاوەتەوە وڵات و لە زانكۆكاندا لە ئەركی شارەزایی خۆی لە زمانەوانیدا بەردەوام بووە.

لە 1966ـەوە لە زانكۆی بەغدا مامۆستا بووە هەتا 2009، لە ساڵی 1970دا یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نووسەرانی كورد.

پاش خانەنشین بوونی لە 2011 گەڕاوەتەوە سلێمانی و له 2018دا كۆچی دوایی كرد.

11  كتێبی زانستی و ئەدەبی و شیعر و بیرەوەریی و فۆلكلۆر و زانستی زمان و كەلەپووردا چاپكراوی هەیە بە زمانی كوردی و عەرەبی، جگە لەوەی لە دەیان كتێبی خوێندنی قوتابخانەكان ئەندامی سەرەكی و سەرپەرشتیار بووە و ڕۆڵی سەرەكیی بووە.

لەگەڵ 21 كتێبی ئامادەیە بۆ چاپكردن. چەندین لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستیی هەیە و چەندین شیعری بڵاوكراوەی هەیە، لە ساڵی 1958دا شیعرێكی بەناوی دڵی بارزان بڵاو كردۆتەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌