شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

ناسر ئێرانپوور

ناسر ئێرانپوور ساڵی‌ 1341ی هەتاوی لەشاری مەهاباد  لەدایک بووە.

نووسەر و چالاکی سیاسیی کورد بوو.

 خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەساڵی 1360 هەر لەم شارەتەواو کردووە.

 لەساڵی 1362 چوتە ئاڵمان.

 1366 تا 1369 دەورەیەکی کارناسی لەڕشتەی دەفتەرداری و حیسابداریدا دیتووە.

 1369 تا 1370 چۆتە کالێجی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمانو وانەی گێرمانیستیکی خوێندووه.

 1370 تا1375 لەزانکۆی دۆرتموندی ئاڵمان ژۆرنالیستیک و دیداکتیکی زمانی ئاڵمانی خوێندووەو بەپلەی کارشناسی ئه‌رشه‌د، واتا فوق لیسانس تەواوی کردووە.

 1377 تا 1378 مامۆستای زمانی ئاڵمانی لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی یەکییەتی ئوروپادا بووە.

 لە1379وەتا ئێستا وەرگێڕی رەسمی زمانی ئاڵمانی دەزگای قەزایی ئاڵمانە.

 ماوەیەکیش کاری لەچوارچێوەی تێزی دوکتوراکەی لەسەر ڕەنگدانەوەی پرسی نەتەوایەتی کورد لەمێدیاکانی ئاڵمان کردووە.

ناسر ئێرانپوور هەوڵی داوەبەشێوەی نووسین و بەتایبەتی وەرگێڕانی دەوری 80 بابەت و وتاری گرینگ و پەیوندیدار بەدۆزی نەتەوایەتی و بڵاوکردنەوەیان لەگۆڤارەکانی مەهاباد، پەیامی کوردستان، ڕێبازی نوێ، هاوار، کار، ڕێبازی نوێ، کوردستانی ئەمرۆ، سیاسەت، هەورامان، ئێزادگی و چەند بڵاوکراوەی کوردی و فارسی و ئاڵمانی تر و هەروەها لەسەر سایتەکانی ئینتێرنێت خزمەت بەپرسی رەوای کورد بکا.

ئەو تەوەرانەی کەبەشێوەی وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە کاری لەسەر کردووە بەتایبەتی بریتی بوون لە:

  فێدێرالیسم ئاڵمان، سویس، کانادا

  مافی دیاری کردنی چارەنووس

  چەشنەکانی دێموکراسی

  چەند پەیماننامەی گرینگی ئوروپا لەپەیوەندی لەگەڵ مافی زمانەکان و کەمایەتییە نەتەوایەتییەکان

ناسر ئێرانپوور لەتەمەنی نێومنداڵی و لاوەتیدا لایەنگری رێکخراوی چریکە فیداییه‌كانی‌ خەڵکی ئێران و پاشان رێکخراوی فیدایانی خەڵکی ئێران ئەکسەرییەت بووە.

ماوەیەک لەئاڵمان لەناو ريزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکی سیاسی هەبووە.

لە ساڵی 1370وە ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردە لەئاڵمان.

ناسر ئێرانپوور ساڵی‌ 2016 لە وڵاتی ئاڵمان كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌