کۆی دەنگەکان
2
عومه‌ر فاڕووقی
عومه‌ر فاڕووقی ساڵی 1325ی هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بووه.
پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دیپلۆم له دائیره‌کانی دوخانیات بۆ ماوه‌یه‌ک بووه‌ته فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر و دواتر به‌رێوبه‌ری خانووی "فه‌رهه‌نگ وهونه‌ر"ی ئه‌وکات له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و پاشان وه‌ك به‌رپرسی به‌شی شوێنه‌واره دێرینه‌کان و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی شاری سه‌قز دیاری ده‌كرێت.
دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاوی له کاروباری ئیداریدا نه‌ما و له دووکانه‌كه‌ی خۆیدا وه‌ک زمان حاڵی خه‌ڵک و به مه‌به‌ستی ره‌وانه كردن بۆ دادگا، نامه و سكاڵای بۆ خه‌ڵک ئه‌نووسی.
عومه‌ر فارووقی، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، مێژوونووس‌و مێژوو ناسى به‌توانا به دوو زمانی کوردی و فارسی تا ئێستا ده‌یان كتێب‌و وتار‌و بابه‌ت‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسیوه.
مامۆستا عومه‌ر فاڕووقی هه‌نووكه خانه‌نشین بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌وه‌دایه نه‌وتراوه‌کان بڵێته‌وه و نه‌نووسراوه‌کان بنووسێته‌وه.