شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

2

په‌رته‌و كرماشانی‌

عه‌لی‌ ئه‌شره‌ف نه‌وبه‌تی‌، ناسراو به‌ په‌رته‌و كرماشانی‌ ساڵی‌ 1310ی‌ هه‌تاوی‌ (1931ی‌ زایینی‌) له‌ كرماشان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كودستان.

شاعیرێكی‌ به‌ناوبانگی‌ كورده بوو كه‌ به‌ زومانی‌ كوردی‌ و فارسی‌ شێعری‌ ده‌نووسی‌.

ساڵی‌ 1398ی‌ هه‌تاوی‌ ناوبراو وه‌كوو یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی‌ كوردستان رێزی‌ لێ‌ گیرا.

چه‌ندین كتێبه‌ شێعری‌ چاپ بووه‌.

زۆر وتار و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی له‌سه‌ر شێعرەکانی پەرتەو کرماشانی نووسراوە و لە بواری نووسینی غەزلدا دوای شامی کرماشانی، پێشەنگی شاعیرانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەشێکی شێعرەکانی لەلایەن گۆرانبێژانی ناودارەوە ئاوازیان بۆ دانراوە و بە گۆرانی گوتراون.

شاعیر په‌رته‌و كرماشانی‌ له‌ شاری‌ كرماشان نیشته‌جێ بوو و ساڵی‌ 1400ی‌ هه‌تاوی‌ (2022ی‌ زایینی‌) کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌