یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

قاسم موئەیەدزادە

قاسم موئەیەدزادە به‌نازناوی‌ شاعیریی‌ هه‌ڵۆ، ساڵی 1331 ھەتاوی لە شاری مەھاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ھاتۆتە دنیاوە.

خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە دەسپێکردو لە ساڵی 1350 ھەتاوی دیپڵۆمی وەرگرتووە.

لە ساڵی 1356 ھەتاوی لە فێرگەی مامۆستایانی ورمێ دەورەی دوو ساڵانەی فەوقی دیپڵۆمی زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە. لەو ساڵەوە ھەتا ساڵی 1372 لە خوێندگەکانی مەھاباد مامۆستای زمانی ئینگلیسی بووە.

ساڵی 1372 ھەتاوی لیسانسی زمان و وێژەی فارسی لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی مەھاباد وەرگرتووە و ئێستا لە فێرگەکانی ناوەندی ئەم شارە خەریکی دەرسگوتنەوەیە.

قاسم موئەیەدزادە کۆمەڵێک شێعری گوتووە کە ھەندێکیان لە کتێبی کۆمەڵە شێعری بروسکەدا چاپ کراون.

قاسم موئەیەدزادە ھەندێک شێعری تەنزی گوتووە کە لە چاو شێعرەکانی تری ناسراوترن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌