سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ڕەفیق حیلمی

ڕەفیق حیلمی لە ساڵی 1898 لە شاری کەرکووک لە دایک بووە.

يەکێک لە مێژوونووسان و شاعیرانی کوردە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە کەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لە بەغدا و پەیمانگای ئەندازەی لە ئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لە ساڵی 1920 دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لە ئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگە لە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووە.

کە شێخ مەحموودی ‌حەفید بۆ جاری دووەم لە مانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوە ناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا ڕەفیق حیلمی کردە ڕاوێژکاری ‌ڕامیاری خۆی و ئەم ناودارە گەلێک وتاری ‌‌ڕامیاری لە گۆڤاری ڕۆژی کوردستان زمانی میری مەلیک مەحموود نووسی.

مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەگەڵ‌ ئەوەی ناودارێکی ڕامیاری گەورە بوو، لە ھەمان کاتیشدا شاعیرو مێژوونووس و وەرگێڕو ڕەخنەگری لێھاتووی وێژەی کوردیش بوو، لەماوەی ژیاندا ئەم بەرھەمانەی داناوەو بە چاپی گەیاندوون.

بەرھەمەکانی‌ ڕەفیق حیلمی:

کورد لە بەرەبەیانی مێژووەوە تا 1920، بە زمانی عەرەبی

خولاسەی مەسەلەی کورد، لە فەڕەنسیەوە کردوویەتی بە کوردی

شێعر و ئەدەبیاتی کوردی، بەرگی یەکەم، لە 1941

شێعر و ئەدەبیاتی کوردی، بەرگی دووەم، لە 1956

کوردستانی عێراق و شۆڕشەکانی شێخ مەحموود، 6 بەرگە و ھەموویان چاپکراون

پاش تەمووز، دیوانێ شێعر

جگە لەمانەش بەدەیان وتارو لێکۆڵینەوەی بەپێزی لە گۆڤارە کوردییەکان بڵاوکردۆتەوە.

ڕەفیق حیلمی لە ساڵی‌ 1960 کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌