کۆی دەنگەکان
2
ره‌حیم لوقمانی
ره‌حیم لوقمانی ساڵی 1338 هه‌تاوی له گوندی سه‌ڵته‌که‌ڵتوو له‌ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایک بووه.
شاعیر، نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی سه‌قزی سه‌ره‌تا له گونده‌که‌یانه‌وه چوه‌ته به‌رخوێندن. پاشان له شاری سه‌قز دیپلۆمی لهدانشسهرا وه‌رگرتوه‌و له‌گونده‌کانی ناوچه‌ی، خوڕخوڕ، سه‌را، گه‌ورک، سه‌رشیوی سه‌قز بووه‌ته مامۆستای قوتابخانه دواتر له زانستگای په‌یام نوور وه‌ک خوێندکار وه‌رگیراوه‌و لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی وه‌رگرتوه‌و ئێستا له شاری سنه مامۆستای قوتابخانه‌یه.
خاوه‌نی ده‌یان شێعر شۆڕشگێڕانه‌یه كه زۆریان كراونه‌ته گۆرانی‌و سروود.
هونه‌رمه‌ند ره‌حیم لوقمانی نه‌ک هه‌ر قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌بی وهونه‌ری به‌ده‌سته‌وه بوه به‌ڵکوو هه‌ربه هۆی ئه‌شق وهۆگریهکی زۆر که بهمووسیقای ره‌سه‌نی کوردی هه‌بوو فێری ئامێری مۆسیقایش بووه‌و سازی ته‌مبوور لێده‌داو وته‌نانه‌ت قوتابیشی له ماڵی خۆیدا وه‌رگرتوه.
ره‌حیم لوقمانی له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران دا هه‌رچه‌ند مێر منداڵ بوو به‌ڵام شێعری شۆڕشگێڕی له کۆبوونه‌وه‌کانی زه‌مانی شۆڕش دا ئه‌خوێنده‌وه ودواتر لهرادیو ولهگوڤارهکوردیهکاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه به‌نازناوی “نه‌که‌رۆز، و شیروان”. له‌سه‌رزۆربه‌ی قاڵب وکێشی شێعری کوردی کاری کردوه‌و شێعری هه‌یه.
ساڵی 1982 له‌سه‌رهه‌ندێ لهوشێعرانه له‌سه‌رکار لابراوه، دواتر ساڵی 1983 و 84 چه‌ند جارگیرو گرفتی بۆ پێش هاتووه‌و زیندانیش كراوه له شاری سه‌قز
ساڵی 1985 به که‌فاله‌ت ئازادکراوه‌و دوای ئه‌وه چووته ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی “سروه” له‌شاری “ورمێ” و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان وکادری نووسه‌ران ده‌ستی به‌کار کرد.
ساڵی 1987 که‌نه‌یده‌توانی بنه‌ماڵه‌که‌ی جێ بهێڵێت بانگ کراوه‌ته‌وه بۆسه‌ر کاره‌که‌ی که مامۆستایی له قوتابخانه‌کان دابوو، به‌ڵام پاش موحاکمهیهک له تاران به که‌مکردنه‌وه‌ی یه‌ک له سێی مووچه‌ی مانگانه‌ی مه‌حکووم کراوه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی داهاته‌كه‌ی ده‌ستی هاتوه‌ته‌وه سه‌رکاره‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌رساڵه‌ی له‌گوندێکی ناوچه‌ی سه‌قز مامۆستایه‌تی ئه‌کرد ده‌ستیشی کرد به کۆکردنه‌وه‌ی چیرۆکی کوردی و نووسین و بابه‌ت وبه‌رهه‌می ئه‌ده‌بی.
به‌رده‌وام له بۆنه کوردیه‌کاندا به‌شداری کردووه وبه‌رهه‌می پێشکه‌ش کردوه لهسهرزهحمهت و گیرفانی به‌تاڵی خۆی خوێندنی درێژه پێداو له به‌شی زمان وئه‌ده‌بی فارسی دا له زانستگه‌ی په‌یام نووری سه‌قز لیسانسی وه‌رگرتووه.
به‌هۆی هه‌ندێ گیروگرفت و بانگ کردنی په‌یتا په‌یتا ناچار ساڵی 1999 به‌ماڵه‌وه چووته به‌ر بناری کێوی ئاویه‌ر واته شاری سنه له‌وێش هه‌رچه‌ند به تاڵی ودژواری ژیانی تێئه‌په‌ڕی به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا راهات وئه‌مجاره‌یان بووته مامۆستای دواناوه‌ندی و ده‌رسی فارسی به مناڵی کورد ده‌ڵێته‌وه. هه‌رچه‌ند هه‌میشه رێگه‌ی خوێندن ونووسینی کوردی بۆمناڵانی کورد شی ئه‌کاته‌وه.
له زۆربه‌ی کونگرهو سمیناره ئه‌ده‌بی و کوردیه‌کاندا له رۆژههڵاتو باشووری كوردستان بهبهرههمهوه به‌شداری کردووه.
چه‌ندین كتێبه شێعری چاپ‌و بڵاو كردۆته‌وه‌و چه‌ندین كتێبی دیكه‌شی ئاماده‌ی چاپن.