کۆی دەنگەکان
0
رەشید یاسمى
غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید محه‌ممه‌د وه‌لی‌خان یاسمی ناسراو به رەشید یاسمى، شاعیر و ئەدیب و نووسەر و وەرگێڕ، لە ساڵى 1896 لە گاواره‌ی سه‌ر به داڵه‌هۆی شارى کرماشان لە دایکبووە.
محه‌ممه‌د وه‌لی‌خانی گۆرانی باوکی، وێنه‌گر و خۆشنووس بووە.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له شارى کەرماشان تەواو کردووە.
خوێندنی ناوه‌ندی له‌خوێندنگه‌ی سێن لووییی تاران تەواو کردووە.
هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌ستی بە هۆندنه‌وه‌ی شیعر کردووە.
دواى ئەوەى خوێندنه‌که‌ی ته‌واو دەکات، مه‌کۆی زانیارانی دامه‌زراند دواتر ناوەکەى گۆڕا به ئه‌نجومه‌نی زانکۆ.
له‌گه‌ڵ نووسین و لێکۆڵینه‌وه، خۆی فێری زمانەکانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی کردووە.
له لای مێژووناسی به‌ناوبانگی ئەڵمانی هرتسفلد 1879 1948 زمانی په‌هله‌وی فێر بووە.
لە ساڵی 1933 بووەتە مامۆستا لە زانکۆی ئه‌ده‌بیاتی تاران.
هەر لەم ماوەیەدا بوەتە ئه‌ندامی کۆڕی زانیاریی ئێران.
لە ساڵى 1943 دیوانی هۆنراوه‌کانی محه‌ممه‌دباقر میرزا خوسره‌وی کرماشانیی باپیری دایکی، بەچاپ گەیاندووە، هەروەها بۆ ماوەى 3ساڵ، لە ساڵانى 1943 – 1945 لە گۆڤاری نامه‌ی فرهنگستان هۆنراوەکانى باپیرى بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵى 1943 چووتە هیندستان و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە.
لە ساڵى 1945 چوتە فەڕەنسا و دوو ساڵ له‌وێ ماوەتەوە.
خاوەنى 2 کوڕ بووە بەناوەکانى خەسرەوى کەرمانشانى و سیامیک یاسمى.
هۆنراوه‌کانی له‌نێوان شێوازی کۆن و نوێ‌دا به‌یناوبه‌ینن و ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌ب له ڕێزه‌ی مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار، ئیره‌ج میرزا و په‌روین ئیعتیسامیی دادەنرێت.
دیوانی هۆنراوه‌کانی به زمانی فارسییه.
له دیوانه‌که‌دا پارچه‌یه‌کی موسته‌زاد هه‌یه به ناوی پروانه و گل، که مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1906 کە ئەوکاتە ته‌مه‌نی بیست ساڵان بووە.
جگه لە کۆمەڵێک بەرهەمى چاپکراو کۆمه‌ڵێک وتاری له بواره‌کانی وێژه‌یی، مێژوویى، فه‌لسه‌فی و ره‌خنه‌یی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بآوکردۆتەوە.
لە رۆژى 2/3/1949 لە زانکۆى تاران له کاتی وانەوتنەوەدا جەڵتەى دڵ لێى داوە، بەڵام چارەسەرى بۆ کراوە.
تا ئەو رۆژەى کۆچى دوایى کرد هەر مامۆستاى زانکۆى تاران بووە.
لە ساڵی 1951 لە تەمەنى 55 ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە و له گۆڕستانی زه‌هیرود ده‌ولهی ته‌جریش بەخاکسپێردراوە.