پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

رەئوف بێگەرد

 رەئوف سابر سەعید ناسراو به رەئوف بێگەرد، چیرۆکنووس و وەرگێڕ لە ساڵى 1942 لەشاری کەرکووک لە دایکبووە.

 هەر بە منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی گەڕاونەتەوە شارى سلێمانی.

 لە ساڵى 1960 خولى پەروەردەیى مامۆستایانی تەواوکردووە و بووە بە مامۆستای سەرەتایی.

 لە ساڵى 1966 خێزانی پێکەوە ناوە و چوار کچ و کوڕێکی هەیە.

 لە ساڵى 1970 بۆیەکەمجار دەستی کردووە بە چیرۆکنووسین.

 لە ساڵى 1991 بووە بە سەرۆکی نووسەرانی کورد/ لقی سلێمانی.

 لە ساڵى 1997 سەرۆکی بنکەی ئەدەبی و روناکبیریی گەڵاوێژ بووە، کە لە ئێستادا ناوەکەى بووە بە بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ.

 لە ساڵى 1998 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان دامەزراندووە و بووە بە سەرنووسەری گۆڤاری سەردەم، کە تایبەت بووە بە وەرگێڕان.

چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌