پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

رێبوار سیوەیلى

رێبوار حەمەئەمین حەسەن ناسراو به رێبوار سیوەیلى لە ساڵی 1968 لە گوندى بارێى بچووک لە دەڤەرى سیوەیلى شارباژێر لەدایکبووە.

 خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانى تەواوکردووە و چۆتە پەیمانگاى هونەرە جوانەکان و لە ساڵى 1985 لەگەڵ خانەوادەکەى دەربەدەدربووە.

لە ساڵى 1988 لە وڵاتى دانیمارک بووەتە پەنابەر، دواجار بۆتە هاووڵاتى ئەو وڵاتە.

 هەر لەدانیمارک دەستى بەخوێندنى دواناوەندى کردۆتەوە و لە زانکۆ وەرگیراوە.

 خوێندنى بەکالۆریۆسى لە ساڵى 1996 تەواو کردووە.

 ماستەرى لە ساڵى 2000 لەبوارى فەلسەفەدا لە زانکۆى Roskilde وەرگرتووە.

 لە ساڵى 2000 گەڕاوەتەوە هەرێمى کوردستان و لە زانکۆى سەڵاحەددین وەک مامۆستا دامەزراوە.

 لە ساڵى 2007 بەشى فەلسەفەى لە زانکۆى سەڵاحەددین کردۆتەوە.

 لەبوارى ڕەخنە و هزر و فەلسەفەدا تاکو ئێستاکە خاوەنى 28 بیست و هەشت بەرهەمى چاپکراوە.

 لەبوارى بەرهەمى ئەدەبیدا تاکو ئێستاکە خاوەنى 6 شەش بەرهەمى چاپکراوە.

 لەبوارى گفتوگۆ و هەڤپەیڤیندا تاکو ئێستاکە خاوەنى 2 دوو بەرهەمى چاپکراوە.

 لەبوارى وەرگێڕاندا تاکو ئێستاکە خاوەنى 6 شەش بەرهەمى چاپکراوە.

 کۆى بەرهەمە چاپکراوەکانى گەیشتۆتە 42 چل و دوو بەرهەمى چاپکراو.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌